
باڵەخانەی یەکێک لە زانکۆکانی چین
ئاڤا نیوز
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاندووە، وڵاتی کۆماری میللی چین زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای بە مامۆستا و فەرمانبەران و هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان دەبەخشێت، بەڵام بە کۆمەڵێک مەرج.
وێنە گەورەکە: کورسی خوێندن، لەلایەن زانکۆی وڵاتانەوە دابین دەکرێت و دەبەخشرێت بە وڵاتانی دیکە، ئەمەش لە پێناو ئاسانکاری و سوودبینین لە توانای زانستی ئەو زانکۆیانە. وڵاتی بەخشەر تێچووی خوێندنەکە دابین دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت: زەمالەى خوێندنى ماستەر و دكتۆرا (MOFCOM- CSC) لەلایەن چینەوە دابینکراوە و پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام کۆمەڵێک مەرج و ڕێنمایی دیاریکراوە. 2025-05-18، دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکە.
چین بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا ئەم مەرجانەی دیاریکردووە:
٠ پێویستە داواکار دانیشتووی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
٠ داواکار دەبێت تەمەنی لە 45 ساڵ کەمتر بێت و ڕەوشی تەندروستی باش بێت.
٠ فەرمانبەرى دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان كە دوو ساڵ خزمەتی هەیه، هاندهدرێت بۆ پێشكهش كردنی ئهم زهمالهیه.
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت داواکار پێویستە ئەم دۆکیۆمێنتانە ئامادە بکات:
٠ پێویستە بڕوانامەی دەرچوون ئامادە بکەیت کە پشراستکرابێتەوە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی داد، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
٠ بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خالی یەکەم.
٠ بڕوانامەی تایبەت بە نەبوونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لە لایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتڕاستکرابێتەوە.
٠ بڕوانامەی تەندروستی کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی داد، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتراستکردنی بڕوانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان پشتڕاستکرابێتەوە.
٠ تێستی زمانی ئینگلیزی وەک تۆیفل و ئایڵتس ئەگەر یەکێکیانی هەبێت ئامادەی بکات.
٠ دوو نووسراوی (Recommendation) لە لایەن مامۆستایانی زانکۆکەی یا لە شوێنی کار ئامادە بکرێت.
٠ پاسپۆرتی داواکار مەرجە ماوەی بەسەرچوونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
٠ سی ڤی و پێرسنەل ستەیتمێنتی داواکار.
مەرجە سەرەکییەکان: مەرجەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ماستەر ئەمانەن:
٠ دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت.
٠ فەرمانبەر و مامۆستا، دوو ساڵ خزمەت بەسەر دواین بڕوانامەی تێپەڕ بووبێت.
٠ کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە 65 کەمتر نەبێت.
٠ ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە.
٠ دەبێت لە هەمان بواری بەکالۆریۆسەکەی داواکاری خوێندن پێشکەش بکات.
٠ ئەوەی ناوی دەردەچێت ئەگەر فەرمانبەر و مامۆستا بێت تەنیا مۆڵەت و مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکانی بۆ خەرج دەکرێت.
٠ چین تێچووی خوێندنەکەی لە ئەستۆ دەگرێت.
بۆ خوێندنی دکتۆرا ئەم مەرجانە دیاریکراون:
٠ دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت.
٠ فەرمانبەر و مامۆستا، دوو ساڵ خزمەت بەسەر دواین بڕوانامەی تێپەڕ بووبێت و بۆ دەرچووانی تواناسازی پێنج ساڵ خزمەتییان هەبێت.
٠ کۆنمرەی ماستەری لە 70 کەمتر نەبێت.
٠ مەرجەکانی دیکە هەمان مەرجی خوێندنی ماستەرن.
٠ داواکار تەنیا لەڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوە داواکاری پێشکەش دەکات [email protected]
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ مەمدانی: کاری باش بکە پێی دڵخۆش دەبم
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کۆی ژمارەی تانەکانی هەڵبژاردن بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نەهرۆ کەسنەزانی و محەممەد حەلبووسی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەمریکا 40%ـی باجی گومرگی لەسەر قاوەی بەرازیلی هەڵگرت؛ نرخی قاوە لە جیهاندا دابەزی
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیای نەستەلە بە نەخۆشخستنی منداڵان تۆمەتبار دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

گەڕەكە دێرینەكانی سەنتەری هەولێر دەكرێنە مۆزەخانەی زیندوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانکۆی سلێمانی ناوی دەچێتە ڕیزبەندی شانگهایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گوندی دەڵەمەرز دیمەنێکی ئەفسوناوی هەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی نووری مالیکی سەردانی هەولێر دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا حەوت ئەندامی یەک خێزان برینداربوون
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەبارەی چوونە ناو حکومەتی کوردستان





