سەدر بە هاشتاگ سوپاسی ئەو وڵاتانە دەکات کە دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین ناوە
- عێراق
- 22 ئەیلوول

وێنەی پەیامەکەی سەدر لە ئێکس. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە، لە پەیامێکدا سوپاسی ئەو وڵاتانە دەکات کە بە فەرمی دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین ناوە، بەتایبەتیش سوپاسی ئیسپانیا دەکات.
وێنە گەورەکە: وڵاتانی جیهان دوو دەوڵەتی بە چارەسەر بۆ گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەزانن، بۆ ئەو مەبەستەش هەریەکە لە بەریتانیا، کەنەدا، ئوسترالیا، بەلجیکا و پورتوگال بە فەرمی دانیان نا بە دەوڵەتی فەڵەستین.
پەیامی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی "ئێکس" بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی: "شەپۆلی دان نان بە دەوڵەتی فەڵەستین، دڵەڕاوکێی زایۆنیستەکان زیاد دەکات، چونکە ئەنجامی دان نان بە فەڵەستین ئەوەیە؛ دان نان بە قودس و سەپاندنی سزا بەسەر هەر کەسێکدا کە هێرش بکاتە سەر ئەو وڵاتە و گەلەکەی بە کوشتن یان ئاوارەکردنیان."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەدر ئەم هاشتاگانەی داناوە
#فەلەستین_لەیەکتر_جیانابێتەوە
#ئیسرائیل_توانای_بەرگەگرتنی_نییە
#قودس_هی_ئێمەیە
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا نووسیویەتی: "سوپاس بۆ ئەوانەی دانیان نا بە فەڵەستین، بەتایبەتی ئیسپانیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خانووە کۆنەکانی هەولێر بە دۆکیۆمێنت دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قوتابیانی بەشەناوخۆیی زانکۆی سلێمانی ڕێگەی سلێمانی – کەرکووک دادەخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
5 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان چڕتر دەکاتەوە و دوو کەس گیانیان لە دەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قوتابیانی بەشەناوخۆیی زانکۆی سلێمانی ڕێگەی سلێمانی – کەرکووک دادەخەن
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشی گرووپێکی تووندڕەو هەزاران خێزان لە بەرلین بێ کارەبان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل و سووریا لەسەر دروستکردنی میکانیزمێکی هەماهەنگی هاوبەش ڕێککەوتن





