سەرۆک بارزانی بۆ یەکێتی: هەلومەرجی دوای هەڵبژاردن بۆ پێکهێنانی حکومەت دەگۆڕێت
- کوردستان
- 7 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی یەکێتی دەکات و ڕایدەگەیێنێت، ئەو هەلومەرجەی بەر لە هەڵبژاردن هەیە، دوای هەڵبژاردن وەک خۆی نامێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، گەورەترین کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی لە یاریگەی فەرەنسو هەریری لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، کە زیاتر لە 60 هەزار ئەندام و لایەنگری پارتی تێیدا بەشدار بوون.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی پیکهینانی حکومەتەوە وتی، ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی کوردستاندا تێپەڕیوە، ئەوکات کە ئەنجامەکان ڕاگەیێنران، داوامان لە هەموو لایەکان کرد حکومەتێکی بنکەفراوان دروست بکەین و کوردستان موڵکی هەموومانە، زۆربەیان نەهاتن و ئۆپۆزیسیۆنبوونیان هەڵبژارد، بۆیە بابەتەکە لەسەر پارتی و یەکێتی مایەوە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، پارتی و یەکێتی لەسەر شێوازی حکومڕانی و دابەشکردنی پۆستەکان قسەیان کردووە، لەسەر خاڵی یەکەم گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، لەسەر خاڵی دووەمیان، داوامکردووە ئەوپەڕی نەرمی بەرامبەر یەکێتی بنوێنن، بەڵام بەداخەوە ئەو زانیارییەی پێشتریش بۆ ئێمە دەهات، کە یەکێتی بە نیازە کات بکوژێت تاوەکو هەڵبژاردنی عیراق تەواو بێت، ئەوکات بیر لەوە دەکەنەوە بێنە حکومەت، بۆیە ئەو هەلومەرجەی بەر لە هەڵبژاردن هەیە، ڕەنگە دوای هەڵبژاردن وەک خۆی نەمێنێت و وەک خۆشی نامێنێت.
باکگراوند: شاندی دانوستانکاری پارتی، دوێنێ پێنجشەممە 06-11-2025، لە ڕاگەیێندراوێکدا بۆ یەکەمجار بەفەرمی ئاشكرای کرد: ئامادە بوون ئەم پۆستانە بە یەکێتی بدەن: سەرۆکی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی هەرێم، جێگری سەرۆکی حکومەت و هەشت بۆ نۆ وەزارەت کە ئەمانەن: وەزارەتى گرنگى بوارى سەربازى، دارایی و ئابوورى، خزمەتگوزارى. بەشدارییەکى کارا و کاریگەریشی لە بوارى ئەمنى و پۆستەکانى تریشدا هەبێت لە دەستەکان و فەرمانگەکاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
13 خولەک لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە






