لە عێراق 40 کەس بەتۆمەتی "هەراسانکردنی ئەلیکترۆنیی و بێڕێزیکردن" دەستگیرکران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتبار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند، لە سێ مانگی ڕابردوودا هەڵمەتێکی فراوانیان ئەنجامداوە و بەهۆیەوە 40 کەسییان بەتۆمەتی "هەراسانکردنی ئەلیکترۆنیی و بێڕێزیکردن" دەستگیرکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند، لە سێ مانگدا هەڵمەتێکی ئەمنیی فراوانیان ئەنجامداوە و بەهۆیەوە 40 کەس بەتۆمەتی هەراسانکردن و بێزارکردنی ئەلیکترۆنیی و بێڕێزیکردن لە 10 پارێزگای وڵاتدا دەستگیرکراون، هەڵمەتەکەش دوای ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیان بووە لەسەر کێشەکانیان و پەیوەندییان بە هێڵی گەرمی 131ەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاووڵاتییەکان باسیان لەوەکردووە کە کەسانێک هەراسانیان کردن بەوەی کە ئەگەر پارەیان بۆ نەنێرن بابەت و زانیاریی تایبەتییان لەبارەوە بڵاودەکرێتەوە، بەشێکی دیکەشیان وتوویانە بێڕێزییان پێکراوە، ئێستا سەرجەم تۆمەتبارەکان دۆسییەکانیان ئاڕاستەی دادگا کراوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: یەکێک لە دیارترین ئەو کەسانەی دەستگیرکراوە کەسێک بووە لە بەسڕە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خاوەنی پەیجێک بووە بەناوی "ڕووبەڕووبوونەوەی هەراسانکردن" و بانگەشەی ئەوەی کردووە دەتوانێت مۆبایلیی ئەوانە هاک بکات کە هەراسانکەر بوون، کاتێک خەڵک پەیوەندیی پێوەکردووە داوای ئەو وێنە و ڤیدیۆ و زانیارییانەی کردووە کە لای کەسە هەراسانکەرەیە، کاتێکیش بابەتەکانیان بۆ ناردووە، ئەویش ئەوەی بەکارهێناوەتەوە و داوای پارەی کردووە، بۆیە لەکاتی وەرگرتنی پارە لە یەکێک لە قوربانییەکان دەستگیرکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
چاوەڕوان دەکرێت دانوستانی ئاشتی ئۆکراینا لە تورکیا بەڕێوەبچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
7 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە: باران و ورینی گەڵاکان پاییزی پێنجوێنیان جوانتر کردووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
چاوەڕوان دەکرێت دانوستانی ئاشتی ئۆکراینا لە تورکیا بەڕێوەبچێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: ناڕەزایەتیمان نییە لە فرۆشتنی F-35 بە سعوودیە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: سکاڵا تۆمارکراوەکان کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نابێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یاساناسێک: خولی نوێی پەرلەمانی عێراق پێش 9ی 1 ناتوانێت کۆببێتەوە






