شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەسەر ڕووداوەکەی دووبز حەوت کەس دەستگیر دەکات

شەیری بکە لە:
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەسەر ڕووداوەکەی دووبز حەوت کەس دەستگیر دەکات

دەستگیرکردنی تۆمەتباران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە

ئاڤا نیوز

لەسەر ڕووداوەکەی دوێنێ کە پاسەوانەکانی پەرلەمانتارێکی حیزبی تەقەدووم هێرشیانکردەسەر خێزانێک لە قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای کەرکووک، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق حەوت پاسەوانی ئەو پەرلەمانتارەی دەستگیرکرد و ڕایگەیاند، هێرشکردنەسەر خەڵکی مەدەنی هێڵی سوورە و ڕێگە بە بەزاندنی ئەو هێڵە نادەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکووک حەوت کەسیان بەتۆمەتی هێرشکردنەسەر خێزانێکی پارێزگاکە و دەستڕێژی گولـلە بۆسەر ماڵەکەیان دەستگیرکردووە، هەروەها ئەو کەسانە هەوڵیان داوە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەش بڕفێنن.

- باسی لەوەشکردووە، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون پاسەوانی پەرلەمانتار موهەیمن حەمدانین و هێرشیانکردووەتەسەر ئەفسەرێکی سوپاش کە هەوڵی داوە ڕێگریی لە هێرشی پاسەوانەکان بۆسەر ئەو ماڵە بکات، هەوڵی هێزە ئەمنییەکانیش بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم ئەو کەسانە بەردەوامە کە لەم ڕووداوە تێوەگلاون، جەختیش دەکەنەوە کە ئاسایشی هاووڵاتیان و دامەزراوە سەربازییەکان هێڵی سوورە و بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادەن ببەزێنرێت.

زانیاریی زیاتر: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی دەشڵێت، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو ئەوانەی بەشدارییان لە ڕووداوەکەدا کردووە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، بۆ ئەوەی دادپەروەری بەدەستبهێنرێت و لای هەمووانیش ڕوون بێت کە یاسا بەبێ جیاوازی ڕێڕەوی خۆی دەگرێتەبەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ