ئامادەکاری بۆ کۆڕبەندی هاوبەشی نێوان وەبەرهێنەرانی کوردستان و ئیسپانیا دەکرێت
- کوردستان
- 22 تشرینی دووەم

ئاڵای هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو، لە شاری مەدریدی ئیسپانیا کۆڕبەندی هاوبەشی نێوان وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا دەکرێت و ئامادەکارییەکان دەستیپێکردووە.
وێنە گەورەکە: کۆمپانیا ئیسپانیەکان لە هەرێمی کوردستان خاوەنی چەندین پڕۆژەی گەورەی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵین، لەسەر ئەو بنەمایە ئەم کۆڕبەندە بە ئامانجی ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنی نوێ لە نێوان وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئامادەکارییەکانمان دەستیپێکردووە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو ئەو کۆڕبەندە بەڕێوە دەچێت و تەنیا تایبەتە بە وەبەرهێنەرانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا و وەبەرهێنەری هیچ وڵاتێکی دیکە بەشداری ناکات.
بەرگەشت ئاکرەیی دەشڵێت: نزیکەی 60 وەبەرهێنەری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆڕبەندەکە دەکەن. بڕیارە چەندین ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەبوارەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ واژۆ بکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: ساڵی ڕابردوو بۆ ڕاکێشانی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیایەکی ئیسپانی پڕۆپۆزەڵی پێشکەشی دەستەی وەبەرهێنان کردبوو. بەرگەشت ئاکرەیی دەڵێت: دوای ئەوەی کۆمپانیاکە پڕۆپۆزەڵی پێشکەش کرد لەگەڵ وەزارەتەکانی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵسەنگاندن بۆ کوالێتی و تێچووی چۆنییەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خانووە کۆنەکانی هەولێر بە دۆکیۆمێنت دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قوتابیانی بەشەناوخۆیی زانکۆی سلێمانی ڕێگەی سلێمانی – کەرکووک دادەخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
5 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان چڕتر دەکاتەوە و دوو کەس گیانیان لە دەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قوتابیانی بەشەناوخۆیی زانکۆی سلێمانی ڕێگەی سلێمانی – کەرکووک دادەخەن
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشی گرووپێکی تووندڕەو هەزاران خێزان لە بەرلین بێ کارەبان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل و سووریا لەسەر دروستکردنی میکانیزمێکی هەماهەنگی هاوبەش ڕێککەوتن





