
دیمەنی شاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
لە شاری کەرکووک دزێک لەماوەی ساڵێکدا بۆ جاری دووەم دزی لەماڵێک دەکات، هەردوو جارەکە دەستگیرکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: لەشاری کەرکووک کەسێک دزی لە ماڵێک کردبوو و دوای دەستگیرکردن و وەرگرتنی سزاکەی، بە کەفالەت ئازاد دەکرێت، ڕۆژێک بەر لە دوایین دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسیەی دزییەکەی یەکەمی، دووبارە و لەهەمان ئەو ماڵە بەهۆی دزیکردنەوە دەستگیرکرا کە ساڵی ڕابردوو دزی لێکردبوون.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە ئاڤای ڕاگەیاند: دزێک بە ناوی (ح، م، ف) لەدایکبووی ساڵی 2002، دانیشتووی گەڕەکی باروتخانەی شاری کەرکووکە، لە مانگی 11ـی ساڵی ڕابردوو کێبڵی کارەبا و سویچ پلاکی لە ماڵێکی گەڕەکی باروتخانە دزی بوو، دواتر دەستگیرکرا و دانی نا بە تاوانەکەی، بەهۆیەوە شەش مانگ لە گرتووخانە سزای وەرگرت و بە کەفالەت ئازاد کرا.
سەرچاوەکەی پۆلیس وتیشی: دادگا چەند دانیشتنێکی لەسەر دۆسیەکەی ئەنجامداوە، یەکشەممە 23-11-2025 وادەی دوایین دانیشتنی دادگا بوو لەسەر دۆسیەی دزییەکەی، کەچی بەرەبەیانی 22-11-2025 لەهەمان ماڵ و لەکاتی دووبارە دزینی کێبڵ، لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی ئازادییەوە دەستگیرکراوە، لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا وتوویەتی (وەکو جەژنی لەدایکبوون ساڵانە یادی هەمان دزی دەکاتەوە).
زانیاریی زیاتر: بەپێی وتەی پۆلیس، سبەی لە دوایین دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسیەی دزییە کۆنەکە، ڕووداوی دووبارەکردنەوەی دزییەکەی بەرامبەر هەمان ماڵ دەخرێتە سەر دۆسیەکەی و سزاکەشی قورستر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی جوداخوازەکانی یەمەن بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی حەلەب بەردەوامن؛ ئاماری کوژراو و برینداران زیاتر دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە دۆخی ئاسایی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
5 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی جوداخوازەکانی یەمەن بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی حەلەب بەردەوامن؛ ئاماری کوژراو و برینداران زیاتر دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە دۆخی ئاسایی





