بەغدا نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

شەیری بکە لە:
بەغدا نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

دابەشکردنی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێکارەکانی ناردنی نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتکراو بۆ هەرێمی کوردستان تەواوکردووە، ئەم هەفتەیە لە ڕێگای کۆمپانیاکانی گواستنەوە نەوتەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان و بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.

وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان پشکی لە بەرهەمی نەوت و وزەی عێراق هەیە، بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق، دەبێت حکومەتی فیدراڵی هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتکراو بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، ئەمساڵ هیچ بڕێکی نەناردووە، بڕیاردراوە 50 ملیۆن لیتر بنێرێت.

لێدوانی فەرمی: کارزان رەئووف، بەڕێوەبەری گشتیی نەوت و کانزاکانی دهۆک، بە ئاڤای ڕاگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیە نەوتەکە بگاتە خەزانەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، دواتر لە وەزارەتەوە بڕیار لەسەر میکانیزمی دابەشکردنی دەدرێت، بەڵام بەهۆی کەمی بڕەکە ڕەنگە تەنیا بۆ ناوچە شاخاوییەکان بێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بڕە نەوتەی کە بڕیارە بنێردرێت، 32%ـی بۆ پارێزگای هەولێر، 18%ـی بۆ پارێزگای دهۆک، 50%ـی بۆ هەر یەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت، هەر خێزانێک 100 لیتری پێدەدرێت و ئەولەویەت بە ناوچە شاخاوییەکان و دەورووبەری شار دەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ