ئەم مانگە مووچەی زیاتر لە چوار هەزار پێشمەرگەی خانەنشینكراوی دیكە دەبەسترێت
- بزنس
- 5 کانوونی دووەم

دراوی عێراق و دیمەنی پێشمەرگەیەک. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەم مانگە مووچەی چوار هەزار و 281 پێشمەرگەی دیكەی خانەنشینكراو دەبەسترێت كە لەمانگی هەشتەوە گەیشتوونەتە تەمەنی خانەنشینی، سێ بۆ چوار مووچە بەیەكەوە وەردەگرن. بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و كەمئەندامانیش دەڵێت، دۆسیەی تەنیا هەزار و 207 پێشمەرگە ماون تەواو بكرێن و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بكرێن.
وێنە گەورەکە: بەگشتی ساڵی ڕابردوو، زیاتر لە 30 هەزار دۆسیەی خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگە کەڵەکە ببوون. لەو 30 هەزارە؛ 19 هەزار و 43 دۆسیەیان هی پێشمەرگە بوون بەتایبەت یەکەکانی حەفتا و هەشتا، ئەوانی تر مامەڵەی كەمئەندامانی سەنگەر و پێشمەرگە بریندارەكانی شەڕی داعش و كەسوكاری شەهیدانن. لە مانگەکانی ڕابردوو لە 19 هەزار دۆسیەكەی خانەنشینانی پێشمەرگە، 13 هەزار و 774 کەس دۆسیەیان تەواو کراوە و مووچەیان بۆ بەستراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: لە كۆی دۆسیەی پێنج هەزار و 269 پێشمەرگە كە ماوەتەوە، ئێستا دۆسیەی چوار هەزار و 281 پێشمەرگەی تر تەواو بووە، ئەم مانگە ناویان لە لیستی مووچە زیاد دەکرێت و مووچەیان بۆ دەبەستریت، سێ بۆ چوار مووچەش بەیەکەوە وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: لیوا حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان بە ئاڤای گوت، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ناوەکانی چوار هەزار و 281 پێشمەرگە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان دەنێرین كە لە دوای مانگی هەشتەوە تەمەنیان گەیشتووەتە خانەنشینی.
ئەوەی دەمێنێتەوە؛ دۆسیەی هەزار و 207 پێشمەرگەیە، لیوا حاجی مەلا ئەمین دەڵێت تا کۆتایی مانگی دوو هی ئەوانیش تەواو دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەگشتی نزیکەی دوو هەزار دۆسیە ماونەتەوە، خەڵکەکە خۆیان نەچوون بەدەم دۆسیەکانیان، لەنێویاندا كەسانێك کۆچی دواییان کردووە و میراتگرانیان مامەڵەی خانەنشینییان بۆ نەكردوون، هەشیانە لە دەرەوەی وڵاتن، بەشێك لە ناوەكانیش كەموكوڕی لە دۆسیەكانیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: تا هاوین هەموو گرفتەکان چارەسەر دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان هۆشداری بە نزیکەی 100 هەزار مووچەخۆر دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشکردنی بەشە خۆراکی لە هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە دابەش دەکرێت





