
دراوی عێراق و دۆلاری ئەمریکی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی ڕایدەگەیێنێت، ناجێگیریی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە بازاڕی ئازاددا "کاتییە" و گوزارشت لە کێشەیەکی بنەڕەتی لە ئابووریی وڵاتدا ناکات. وتیشی ئەم پەرچەکردارەی بازاڕ دوای بڕیارەکانی حکومەت بۆ ڕێکخستنەوەی خەرجییە گشتییەکان و چاکسازیی لە سیستەمی باج و گومرگدا هاتووەتە ئاراوە.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی بۆ ئاژانسی فەرمی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بەزربوونەوە و نزمبوونەوەیە نابێتە هۆی گرانبوونی کاڵاکان، چونکە ئاستی هەڵاوسان لە عێراقدا لە خوار 2.5% ماوەتەوە.
بەگوتەی ساڵح سێ هۆکاری سەرەکی سەقامگیریی نرخەکانیان پاراستووە؛ یەکەمیان جێگیرکردنی بەهای فەرمی دۆلارە بە 1320 دینار، دووەمیان پاڵپشتیی دارایی حکومەتە کە نزیکەی 13%ـی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی پێکدەهێنێت بۆ پاراستنی کاڵا بنەڕەتییەکان، سێیەمیشیان کاراکردنی "هایپەرمارکێتەکانە" وەک ڕکابەرێکی بەهێز بۆ جێگیرکردنی نرخەکان.
زانیاریی زیاتر: ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی دەڵێت، بازاڕی ئازاد بە تەواوی لە ئاستی داهات و بەکاربردنی ڕۆژانەی خەڵک جیا بووەتەوە. ئێستا کاریگەریی ئەو بازاڕە تەنیا لە کڕین و فرۆشتنی موڵک و سەرمایە گەورەکاندا ماوەتەوە، کە ئەوانیش ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە سەقامگیریی ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانەوە نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: تا هاوین هەموو گرفتەکان چارەسەر دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان هۆشداری بە نزیکەی 100 هەزار مووچەخۆر دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشکردنی بەشە خۆراکی لە هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە دابەش دەکرێت





