سەرۆکی یەکێتی پیاوان: ساڵی پار زیاتر لە 600 حاڵەتی تووندوتیژی بەرامبەر پیاوان تۆماركراوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی یەکێتی پیاوان: ساڵی پار زیاتر لە 600 حاڵەتی تووندوتیژی بەرامبەر پیاوان تۆماركراوە

دیمەنێکی ئاماژەیی بۆ تووندوتیژی دژی پیاو

ئاڤا نیوز

بەوتەی سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کوردستان ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 600 سکاڵای تووندوتیژی پیاوان لە نوسینگەکانی تووندوتیژی خێزانی تۆمار کراون.

وێنە گەورەکە: لە هەرێمی كوردستان، حاڵەتەكانی تۆماركردنی تووندوتیژی بەرامبەر پیاوان لەلایەن خێزانەكانیانەوە، ڕووی لە هەڵكشان كردووە. بەپێی ئەو ئامارانەی كە لەلایەن یەكێتی پیاوانی كوردستانەوە تۆمار دەكرێن، ساڵ لەدوای ساڵ ژمارەكە زیاد دەكات.

لێدوانی فەرمی: بورهان عەلی، سەرۆكی یەكێتی پیاوانی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا، 611 سكاڵا لە نووسینگەكانی تووندوتیژی خێزانی، لەلایەن پیاوانەوە تۆماركراوە دژی ئافرەتان.

هۆكارە زانراوەكان: سەرۆكی یەكێتی پیاوانی كوردستان دەڵێت، پیاوان لە بارودۆخی ئێستادا گوشارێكی زۆری ئابوورییان لەسەرە و لەلایەن ئەندامانی خێزانەكانیان داوای بڕێكی زۆری بژێوییان لێ دەكرێت كە ئەمەش كاریگەریی خراپی لەسەر باری دەروونیان دروستكردووە.

لەلایەکی دیکەوە: بەگوتەی بورهان، ئێستا دیاردەی بەكارهێنانی كوڕ و كچ لەدژی باوكیان لەلایەن ئافرەتانەوە پەرەی سەندووە. لەپاڵ ئەوەش تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئامێرەكانی سەردەم هۆكارن بۆ زیادبوونی دیاردەی توندوتیژی دژ بە پیاوان. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ