
کۆشکی سەلام. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەر لە داخرانی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، یەکێتی نیشتمانی کوردستان کاندیدی خۆی بۆ ئەو پۆستە یەکلایی کردووەتەوە، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بە ئاڤای گوتووە، پێش کاتژمێر 1ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کاندیدی سەرۆککۆمار ئاشکرا دەکەین. هاوکات ڕوون نییە پارتی کاندیدی بۆ ئەو پۆستە دەبێت یاخود نا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە تا کاتژمێر 3:00ـی دوانیوەڕۆ، دوایین وادەی یاساییە بۆ پێشکەشکردنی مامەڵەکان بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 44 کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە، کە زۆربەیان یەکێتین یان کەسانی نزیک لەو حیزبەن.
زانیاریی تایبەت: ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاڤای گوت، "پێش کاتژمێر 1ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ناوی کاندیدی خۆمان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ئاشکرا دەکەین."
لەلایەکی دیکەوە: شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق؛ سەبارەت بە هەبوونی کاندیدی پارتی ئەو پۆستە ئاماژەی بەوەدا، کە تاوەکو ئێستا هیچ ڕێنماییەکیان بۆ نەهاتووە و هیچ کاندیدێکی پارتی بۆ ئەو پۆستە پێشکەش نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: تا هاوین هەموو گرفتەکان چارەسەر دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان هۆشداری بە نزیکەی 100 هەزار مووچەخۆر دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: تا هاوین هەموو گرفتەکان چارەسەر دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان هۆشداری بە نزیکەی 100 هەزار مووچەخۆر دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان: لە ساڵی 2025 هەشت هەزار و 566 سزادراو خراونەتە زیندان



