مادورۆ بۆ یەکەمجار دەچێتە بەردەم دادگای نیویۆرک

شەیری بکە لە:
مادورۆ بۆ یەکەمجار دەچێتە بەردەم دادگای نیویۆرک

نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی دەستگیرکراوی ڤەنزوێلا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا لەبەردەم دادگای فیدراڵی لە نیویۆرک ئامادەبێت، ئەمەش یەکەمجارە لە دادگا ئامادە دەبێت دوای ئەوەی لەلایەن هێزە تایبەتەکانی ئەمریکاوە دەستبەسەرکرا.

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، مادورۆی تەمەن 63 ساڵ و سیلیا فلۆریسی هاوسەری لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا لە میانی ئۆپەراسیۆنی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا دەستگیرکران.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی ئەو تۆمەتانەی کە پام بۆندی داواکاری گشتی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، مادورۆ ساڵانێک گەندەڵی کردووە و سەرپەرشتی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و تۆڕە تاوانکارییەکانی کردووە.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە پەرەسەندنێکی سیاسی و یاسایی بێ وێنە لە نێوان واشنتن و کاراکاسدا هەیە، بۆیەش مادورۆ لەلایەن ئەمریکاوە بە تێوەگلانی لە "ماددەی هۆشبەر"دا تۆمەتبار دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ