شەقامی ڕەشید لە بەغدا دەبێتە خاوەن ترام؛ هەفتەی داهاتوو یەکەم گەشتی تاقیکاری دەکرێت

شەیری بکە لە:
شەقامی ڕەشید لە بەغدا دەبێتە خاوەن ترام؛ هەفتەی داهاتوو یەکەم گەشتی تاقیکاری دەکرێت

دیمەنی کارکردن لە هێڵی ئاسنینەکە لە شەقامی ڕەشید

ئاڤا نیوز

ئەمینداریەتی بەغدا ڕایدەگەیێنێت، هەفتەی داهاتوو ترامێکی گەشتیاریی پێشکەوتوو و دۆستی ژینگە دەگاتە بەغدا و لە شەقامی ڕەشید بە شێوەی تاقیکاری دەخرێتە گەڕ، کە پشت بە وزەی پاتری دەبەستێت و پێویستی بە وایەری کارەبای سەر شەقامەکان نییە.

لێدوانی فەرمی: یەقزان وائیلی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پڕۆژەکان لە ئەمینداریەتی بەغدا، بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، پڕۆژەی ترامی گەشتیاری یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی فەرمانگەکەیان و کارەکانی دروستکردنی ترامەکە تەواو بووە و ئامادەیە بۆ گواستنەوە، بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو بگاتە بەغدا.

شێوازی جێبەجێکردن: وائیلی ئاماژەی بەوەش کرد، دوای گەیشتنی ترامەکە، پلانێکی تاقیکاری بۆ کارپێکردنی دادەنرێت کە بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵەی بانکەکان و کۆمپانیای ئیبن ڕوشد جێبەجێ دەکرێت. لە قۆناغی یەکەمدا یەکەم گالیسکە تاقی دەکرێتەوە و دواتر گالیسکەکانی دیکەش دەخرێنە کار.

زانیاریی زیاتر: بەوتەی بەڕێوەبەری پڕۆژەکان، ئەم ترامە تایبەتمەندییەکی بەرزی هەیە و دۆستی ژینگەیە، چونکە بە وزەی خاوێن و سیستەمی پاتری کار دەکات و پێویستی بە دابینکردنی کارەبای ڕاستەوخۆ نییە، هەروەها لەلایەن کۆمپانیایەکی جیهانییەوە بە پێوەری تەکنیکی بەرز دروست کراوە بۆ ئەوەی سیمایەکی شارستانی و گەشتیاری بە شەقامی ڕەشید ببخشێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ