حکومەتی عێراق دەنگۆی زیادکردنی نرخی بەنزین لە بودجەی 2026 ڕەت دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
حکومەتی عێراق دەنگۆی زیادکردنی نرخی بەنزین لە بودجەی 2026 ڕەت دەکاتەوە

دیمەنی بەنزینخانەیەکی شاری بەغدا

ئاڤا نیوز

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی عێراق ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە باس لە زیادکردنی نرخی بەنزین دەکەن و دەڵێت، بژێوی هاووڵاتییان هێڵی سوورە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی حکومی بەرپرس بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، ئەو زانیارییانەی لە هەندێک پلاتفۆرم و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بڵاوکراونەتەوە، گوایە نرخی لیترێک بەنزین لە 450 دینارەوە بۆ 750 دینار بەرز دەکرێتەوە و لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2026 دیاری دەکرێت، دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی فەرمییان نییە. ئاماژەی بەوەش کرد ئەم بابەتە لە گفتوگۆکانی ئامادەکردنی بودجەی ئەمساڵ نە لە دوور و نە لە نزیک باسی لێوە نەکراوە.

سەرچاوەکە، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕوونی کردەوە، سیاسەتی دارایی حکومەت ڕەچاوی بارودۆخی ئابووری و بژێوی هاووڵاتییان دەکات و ڕژدە لەسەر ئەوەی هیچ بارگرانییەکی زێدە نەخاتە سەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک، بەتایبەت لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک سووتەمەنی.

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەرچاوەکە، پڕۆژەیاسای بودجەی 2026 هێشتا لە قۆناغە تەکنیکییە سەرەتاییەکاندایە و بەپێی پێوەرە واقیعییەکان ئامادە دەکرێت، بە جۆرێک کە هاوسەنگی لە نێوان چاکسازیی دارایی و سەقامگیریی کۆمەڵایەتیدا دروست بکات. هەر بڕیارێکیش پەیوەندی بە نرخ یان پاڵپشتیی حکومییەوە هەبێت، تەنیا دوای لێکۆڵینەوەی ورد و لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا دەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ