دوو هەزار و 200 ئەفسەر و پلەداری پێشمەرگە مووچەی خانەنشینیان بۆ دەبەسترێت
- بزنس
- 5 کانوونی دووەم

دیمەنی پێشمەرگەیەک. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوبەری گشتیی خانەنیشنی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای دەكات، دۆسیەی دوو هەزار و 200 ئەفسەر و پلەداری وەزارەتەكە، فەرمانی هەرێمییان بۆ دەرچووە و سەرجەم ڕێكارەكانیان تەواوكراون و ئەم مانگە مووچەیان بۆ دەبەسترێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مامەڵەی خانەنشینکردنی ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو لە ئەنجوومەنی وەزیران تەواوكرا و ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کرا بەمەبەستی دەرچوونی فەرمانی هەرێمی بۆ خانەنشینبوونیان، ئێستاش لە وەزارەتی دارایی و ئابووری سەرجەم ڕێكارەكانیان تەواوكراوە.
لێدوانی فەرمی: لیوا حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوبەری گشیی خانەنیشنی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئاڤای ڕاگەیاند، دۆسیەی ئەفسەر و پلەدارەکان كە ژمارەیان دوو هەزار و 200 کەسە، فەرمانی هەرێمییان بۆ دەرچووە، لە ڕۆژانی ڕابردوو مامەڵەی سەرجەمیان تەواو بووە و وەزیری پێشمەرگە واژۆی لەسەر دۆسیەکانیان کردووە، ئەم مانگە ناویان لە لیستی مووچە زیاد دەکرێت و مووچەیان بۆ دەبەسترێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو ئەفسەر و پلەدارانە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014 خانەنشین دەکرێن، کەمترین مووچەی هەر یەكێكیان 500 هەزار دینار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: تا هاوین هەموو گرفتەکان چارەسەر دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان هۆشداری بە نزیکەی 100 هەزار مووچەخۆر دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشکردنی بەشە خۆراکی لە هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە دابەش دەکرێت





