سەرۆکی کۆڵۆمبیا بۆ ترەمپ: ناوبانگم مەزڕێنە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی کۆڵۆمبیا بۆ ترەمپ: ناوبانگم مەزڕێنە

گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڕەشە و تۆمەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای ڕەت کردەوە کە باس لەوە دەکەن بازرگانی ماددەی هۆشبەرە، دەڵێت واز لە زڕاندنی ناوم بێنە.

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر و لە هێرشێکی چاوەڕواننەکراو، هێزەکانی ئەمریکا هەلیانکووتایە سەر شوێنی تایبەتی نیکۆڵاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی، لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەردووکیان دەستگیرکران.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی مادورۆ، ئێستا چاوەکان لەسەر ئەوەن دوای ڤەنزوێلا نۆرەی چ وڵاتێکە، ڕاستەوخۆ دوای هێرشەکە ترەمپ وتی، سەرۆکی کۆڵۆمبیا کۆکایین دروست دەکات و کارگەی هەیە، دەبێت ئاگاداری خۆی بێت و خۆی بپارێزێت.

پەیامی فەرمی: گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا پەیامێک ئاراستەی ترەمپ دەکات و دەڵێت، ''ناوم لە تۆمارەکانی دادگادا دەرناکەوێت کە پەیوەندییان بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە هەیە، واز لە شێواندنی ناوبانگم بێنە بەڕێز ترەمپ''

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئۆپەراسیۆنێک لە کۆڵۆمبیا هاوشێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە ڤەنزوێلا ئەنجامدرا، وەک "بیرۆکەیەکی باش" دەردەکەوێت، پێترۆی تۆمەتبارکردبوو بە قاچاخچی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ئەمریکا و هۆشداریشیدا لەوەی کە پیترۆ بۆ ماوەیەکی زۆر لە پۆستەکەیدا نامێنێتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ