280 کوژراو و بریندار لە پێکدادانەکانی حەزرەمەوتی یەمەن تۆمارکران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کانوونی دووەم

دیمەنی هێزەکانی سەر بە سعوودیە لە پارێزگای حەزرەمەوت. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لە ئەنجامی پێکدادانی سەختی نێوان هێزەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالیی باشوور و هێزەکانی سەر بە حکومەت لە پارێزگای حەزرەمەوتی یەمەن، 280 کەس لە هەردوولا کوژران و بریندار بوون، ئەمەش دوای ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی هێزە حکومییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچە ستراتیژییەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات.
چیرۆکی سەرەکی: هێزەکانی حکومەتی یەمەن، کە لەلایەن سعودییەوە پاڵپشتی دەکرێن، لە ڕۆژی هەینییەوە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ وەرگرتنەوەی پارێزگاکانی حەزرەمەوت و مەهرە دەستپێکردووە کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئەنجوومەنی ڕاگوزەرەوە کۆنترۆڵ کرابوون.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی سەربازی لە هێزەکانی ئەنجوومەنی ڕاگوزەر بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ـی ڕاگەیاندووە: "لە ڕۆژی هەینییەوە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکان و پێکدادانەکان لە ناوچەکانی خەشە، سەیئون و موکەلا، 80 چەکدارمان کوژراون و 152ـی دیکەش بریندار بوون." لە بەرامبەریشدا بەرپرسێکی حکومی ئاماژەی بەوە کردووە کە زیانەکانیان لەم پێکدادانانەدا گەیشتووەتە 14 کوژراو و 34 بریندار.
لەلایەکی دیکەوە: ڕەشاد عەلیمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سەرۆکایەتیی یەمەن، ئاشکرای کردووە، هێزەکانیان بەتەواوی پارێزگای حەزرەمەوتیان کۆنترۆڵ کردووەتەوە و دەستیان بەسەر بنکە سەربازییە سەرەکییەکانی شاری موکەلادا گرتووە، ئێستاش لە هەوڵی چەسپاندنی پێگەکانیانن.
ئەم پێکدادانە تووندانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان سعوودیە و ئیمارات لەسەر دۆسیەی یەمەن ڕووی لە زیادبوون کردووە، چونکە هەردوو وڵات پاڵپشتی لە لایەنی جیاواز دەکەن لە ناو حکومەتی یەمەنی ناسێنراو بە نێودەوڵەتی. ئەم پەرەسەندنانەش دوای ئەوە دێن کە مانگی ڕابردوو هێزەکانی ئەنجوومەنی ڕاگوزەر توانیبوویان دەسەڵاتی خۆیان بەسەر حەزرەمەوتدا بسەپێنن، کە بە یەکێک لە ناوچە هەرە دەوڵەمەندەکان بە سامانی سرووشتی لە یەمەن دادەنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: تا هاوین هەموو گرفتەکان چارەسەر دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان هۆشداری بە نزیکەی 100 هەزار مووچەخۆر دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: تا هاوین هەموو گرفتەکان چارەسەر دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان هۆشداری بە نزیکەی 100 هەزار مووچەخۆر دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان: لە ساڵی 2025 هەشت هەزار و 566 سزادراو خراونەتە زیندان



