لە چەمچەماڵ هەزاران قوتابی لە كابینە دەخوێنن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەهۆی كەمی بینای قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری چەمچەماڵ، نزیكەی دوو هەزار قوتابی لە قۆناغەكانی بنەڕەتی و ئامادەیی، لە كابینەكان دەخوێنن.

وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئەوەی لافاوەكەی ئەمدواییەی سنووری چەمچەماڵ، تەكیە و شۆڕش، زیانێكی زۆری بە ناوەندەكانی خوێندن گەیاند و بووە هۆی پەككەوتنی پرۆسەی خوێندن، لەپاڵ ئەوەش هێشتا چەندین قوتابخانەی ئەو سنوورە لە كابینە دروستكراون و شوێنی خوێندنی قوتابیان بە ڕادەی پێویست گونجاو نییە.

لێدوانی فەرمی: قاسم عەلی، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بە ئاڤای وت، ژمارەیەك قوتابی لە قەزای چەمچەماڵ و شۆڕش و تەكیە و بانی مەقان، بەهۆی نەبوونی بینای قوتابخانە، لە كابینەی دەخوێنن.

زانیاریی زیاتر: ئەو قوتابخانانەی كە لە كابینە دروستكراون؛ قوتابخانەی دیدەن لە سەنتەری قەزای چەمچەماڵ 500 قوتابی تێیدا دەخوێنن، قوتابخانەی پاداشت لە ناحیەی شۆڕش 450 قوتابی لێ دەخوێنن، قوتابخانەی ڕەند لە بانی مەقان 250 قوتابی لێ دەخوێنن، هەردوو قوتابخانەی ناوچەی نیشتەجێبوونی كۆمپانیای بەڕێز و چەرموو سیتی نزیكەی 500 قوتابی لێ دەخوێنن.

بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ ڕوونیشی كردەوە سەرەڕای ئەوەی سووتەمەنی و سۆبا بۆ ئەو كابینانە دابین كراوە، بەڵام داوای دروستكردنی بینای قوتابخانە لە لایەنی پەیوەندیدار دەكەین بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن لەو سنوورە كەموكوڕی نەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ