لەگەڵ کرانەوەی بازاڕی بۆرسە ئۆنسەیەک زێڕ 92 دۆلار بەرز دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
لەگەڵ کرانەوەی بازاڕی بۆرسە ئۆنسەیەک زێڕ 92 دۆلار بەرز دەبێتەوە

دیمەنی دووکانێکی زێر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی خێرای لە بازاڕەکانی جیهاندا بەخۆیەوە بینی، شارەزایانی بوارەکەش هۆکارەکەی بۆ هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتانی ئەمریکای لاتین و ئێران دەگەڕێننەوە.

لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر بە ئاڤای وت: شەوی ڕابردوو لەگەڵ کرانەوەی بازاڕی بۆرسەدا، هەر ئۆنسەیەک زێڕ 92 دۆلار و مسقاڵێک زێڕیش 20 هەزار دینار بەرزبووەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکان بەم جۆرەیە:

یەک ئۆنسە بە چوار هەزار و 441 دۆلارە
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە 958 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە 915 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕعەیار 18 بە 785 هەزار دینارە

لەلایەکی دیکەوە: د. مستەفا حەسەن، پێشکەشکاری ئابووری لە ئاڤا دەڵێت: هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەر کوبا و مەکسیک و کۆڵۆمبا و ئێران دەگەڕێتەوە، هەروەها بەدەنگەوە هاتنی چین کە دەڵێت 'هیچ وڵاتێک حاکم و پۆلیسی جیهان نییە تا بەدڵی خۆی خەڵک سزا بدات'، ئەمەش دەرگا دەکاتەوە بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری زێڕ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ