
باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەرى کۆمەڵایەتى کرێکاران
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەرى کۆمەڵایەتى کرێکارانی هەولێر، ئاگاداری کرێکاران و خاوەنکاران دەکاتەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕاییکردنی مامەڵەکان ڕادەگیرێت و سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە نەکەن.
وێنە گەورەکە: لەماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ زیاتر لە 145 هەزار کرێکار کراوە، ڕۆژ دوای ڕۆژ ژمارەی ئەو کرێکار و خاوەنکارانەی خۆیان دەستەبەر دەکەن زیاتر دەبن.
لێدوانی فەرمی: تەمەن شوان سابیر، بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەولێر بە ئاڤای گوت، "بەمەبەستی ئەنجامدانی وردبینی و ڕێکخستنەوەی ساڵانەی کارەکانمان و ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێ لە ئەمڕۆوە تاوەکو ڕێککەوتی 11-01-2026 ڕاییکردنی مامەڵەی کرێکاران و خاوەنکارەکان ڕادەگیرێت."
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بەو کەسانەی کە بەر لە پشووی سەری ساڵ مامەڵەی وەرگرتنی کۆتایی ڕاژەیان کردووە و پارەکەیان وەرنەگرتووە، بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەولێر جەختی لەوەکردەوە لە ئێستادا بۆ ئەوانیش خەرج ناکرێت و چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی دارایین بۆ خەرجکردن.
ئەمەش بزانە: لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەیە، بەگوێرەی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کارەکانیان دەکەن، کرێکار و خاوەنکاران دەستەبەر دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: تا هاوین هەموو گرفتەکان چارەسەر دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان هۆشداری بە نزیکەی 100 هەزار مووچەخۆر دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: تا هاوین هەموو گرفتەکان چارەسەر دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان هۆشداری بە نزیکەی 100 هەزار مووچەخۆر دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان: لە ساڵی 2025 هەشت هەزار و 566 سزادراو خراونەتە زیندان



