
دیمەنی کۆشکی سەلام و لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق دەبێت، ئاڤا لە سەرچاوەیەكی باڵا زانیویەتی، كاندیدەكەی پارتی فوئاد حوسێن دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: كاتژمێر 3:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوایین وادەی یاساییە بۆ پێشکەشکردنی مامەڵەکان بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 44 کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە، کە زۆربەیان یەکێتین یان کەسانی نزیک لەو حیزبەن.
لێدوانی فەرمی: بەنگین ڕێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان بەر لە داخرانی دەرگای خۆپاڵاوتن، كاندید بۆ پۆستی سەرۆككۆمار پێشكەش دەكات.
بەنگین ڕێكانی ئەمانەشی وت:
٠ ئێمە و یەكێتی لەسەر پۆستی سەرۆككۆمار دانووستانمان هەیە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووینەتە هیچ ڕێککەوتنێک.
٠ گفتوگۆ لەگەڵ یەكێتی كراوە، ئەویش زیاتر لە كاندیدێك پێشكەش دەكات.
٠ ئەوەی ئێمە دەیزانین، یەکێتی زیاتر لە کاندیدێکی دەبێت.
٠ دانووستانەکانی ئێمە و یەکێتی دەکەوێتە دوای پێشکەشکردنی کاندیدەکان و لە هەوڵداین کۆدەنگیێک دروست بکرێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە سەرچاوەیەكی باڵاوە زانیویەتی، فوئاد حوسێن، وەزیری ئێستای دەرەوەی عێراق و جێگری سەرۆكوەزیران كاندیدی پارتی دەبێت بۆ ئەو پۆستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: تا هاوین هەموو گرفتەکان چارەسەر دەکەین
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان هۆشداری بە نزیکەی 100 هەزار مووچەخۆر دەدات
- بیروڕا
- 54 خولەک لەمەوپێش
دەستگیرکردنی مادۆرۆ: سەرکەوتنە بۆ دادپەروەری یان شکستە بۆ سەروەری؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: تا هاوین هەموو گرفتەکان چارەسەر دەکەین
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان هۆشداری بە نزیکەی 100 هەزار مووچەخۆر دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان: لە ساڵی 2025 هەشت هەزار و 566 سزادراو خراونەتە زیندان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی ئێران بۆ هاووڵاتییان: ئێمەش هاودەنگین و ناڕازین



