لە ساڵێكدا 94 پرۆژە لەسنووری شارەوانییەكانی دەوروبەری سۆران جێبەجێكراون
- کوردستان
- 5 کانوونی دووەم

دیمەنی گشتیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ئاڤا نیوز
لە سنووری شارەوانییەكانی سۆران، لەماوەی ساڵێكدا 94 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە 65 ملیار دینار جێبەجێكراون، ڕەزامەندیش بۆ 31 پرۆژەی دیكە وەرگیراوە كە بە گوژمەی زیاتر لە شەش ملیار و 758 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران، ئاماری پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری 22 شارەوانیی سۆرانی بڵاوكردووەتەوە كە لە ماوەی یەک ساڵدا جێبەجێ كراون یاخود لە قۆناغی جێبەجێكردن دان.
ژمارەكان وادەڵێن: 94 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی 65 ملیار و 620 ملیۆن و 771 هەزار دینار جێبەجێكراون، هەروەها 31 پرۆژەش بە گوژمەی شەش ملیار و 758 ملیۆن و 287 هەزار دینار ڕەزامەندی داراییان بۆ وەرگیراوە و لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
22 پرۆژەی دیكەش بە گوژمەی هەشت ملیار و 570 ملیۆن و 769 هەزار دینار ئێستا لە قۆناغی تەندەردان.
دوو پرۆژە لەسەر پلانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوژمەی 43 ملیۆن دینار بەهەمان شێوە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ئامارە تایبەتە بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران، نێو سەنتەری شاری سۆران ناگرێتەوە، سەنتەری شار سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران، ئەو ئامارە تەنیا هی 22 شارەوانییەكانی دەوروبەری شاری سۆرانن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: تا هاوین هەموو گرفتەکان چارەسەر دەکەین
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان هۆشداری بە نزیکەی 100 هەزار مووچەخۆر دەدات
- بیروڕا
- 53 خولەک لەمەوپێش
دەستگیرکردنی مادۆرۆ: سەرکەوتنە بۆ دادپەروەری یان شکستە بۆ سەروەری؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: تا هاوین هەموو گرفتەکان چارەسەر دەکەین
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان هۆشداری بە نزیکەی 100 هەزار مووچەخۆر دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان: لە ساڵی 2025 هەشت هەزار و 566 سزادراو خراونەتە زیندان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی ئێران بۆ هاووڵاتییان: ئێمەش هاودەنگین و ناڕازین



