ڕاگرتنی گازی ئێران و سەرما قەیرانی کارەبای لە عێراق قووڵتر کردەوە

شەیری بکە لە:
ڕاگرتنی گازی ئێران و سەرما قەیرانی کارەبای لە عێراق قووڵتر کردەوە

دیمەنی کارەبای مۆلیدەیەکی ئەهلی لە بەغدا

ئاڤا نیوز

بەغدا و پارێزگاکانی عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێکی نوێی کارەبا بوونەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەناردەی گازی ئێران بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان وەستا و خواستی هاووڵاتیانیش لە وەرزی سەرمادا زیادی کرد.

وێنە گەورەکە: ساڵانە عێراق لە وەرزی زستان و هاویندا بەهۆی کۆنی ژێرخانی وزە و پشتبەستنی زۆر بە گازی هاوردەکراو، تووشی قەیرانی کارەبا دەبێتەوە کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان و ئابووریی وڵاتەکە دەبێت.

وەزارەتی کارەبای عێراق هەوڵی چاککردنەوەی تۆڕەکان دەدات، بەڵام هاووڵاتیان بەدەست کەمیی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا و گرانبوونی نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکانەوە دەناڵێنن، ئەمەش بارگرانییەکی زۆری بۆ سەر شانی خێزانەکان دروست کردووە.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مووسا، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ڕۆژنامەی فەرمی ڕایگەیاند، هۆکاری سەرەکیی کەمبوونەوەی کارەبا بۆ بڕینی گازی ئێران و کاریگەریی کەشوهەوا لەسەر تۆڕەکان دەگەڕێتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، تیمە تەکنیکییەکان خەریکی چاککردنەوەی ئەو هێڵانەن کە بەهۆی بارانەوە زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام گازی ناوخۆیی بەشی تەواوی پێداویستییەکان ناکات.

لەلایەکی دیکەوە: عەلی زرکانی، سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ئاشکرای کرد، کەمبوونەوەی بڕی سووتەمەنی بۆ مۆلیدەکان لە 40 لیترەوە بۆ 15 لیتر بۆ هەر "KV" ـێک، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ بۆ مانگی یەک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ