جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: گرووپە چەکدارەکان چەکەکانیان دانەنێن قەیرانێکی گەورە بەسەر عێراق دێت

شەیری بکە لە:
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: گرووپە چەکدارەکان چەکەکانیان دانەنێن قەیرانێکی گەورە بەسەر عێراق دێت

فەرهاد ئەترووشی، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بۆ گرووپە چەکدارەکان دەکات و ڕایگەیاند: ئەو گرووپانە بەدەم داواکانی چەکدانانەوە نەچن بە واتای خۆکوشتن دێت، چونکە ئەمریکا و هاپەیمانەکانی چیدی قبووڵ ناکەن ئەو گرووپانە چەکیان بەدەستەوە بێت.

وێنە گەورەکە: یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی ئەمریکا لە عێراق، چەککردنی گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەیە، حکومەتی عێراق تا ئێستا بە کردەیی هەنگاوی نەناوە بۆ ئەم بابەتە، بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانیش نکۆڵی لە چەکدانان دەکەن.

لێدوانی فەرمی: فەرهاد ئەترووشی، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنی وتی: عێراق لەبری ڕووکردنە مەعریفە و زانست گرنگی بە چەک دەدات و مەعریفە خۆی هێزە و هێزی ئابووری بەهێزترە لە هێزی چەکداری، ئەو چەکەی لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتەوە هەیە ڕێگەپێدارو نییە و وڵاتان قبووڵی ناکەن.

زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە داوای حکومەت و وڵاتان لەسەرووی هەموویانەوە ئەمریکا بۆ چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران ئەترووشی وتی: ئەگەر ئەو گرووپانە بەدەم ئەو داوایانە نەچن وەکو خۆکوشتن بۆ وڵات و بۆ خۆیان وایە و عێراق بەرەو قەیرانێکی گەورە دەبات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ