یەکێتی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دیاریکرد

شەیری بکە لە:
یەکێتی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دیاریکرد

نزار ئامێدی. کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار. کۆشکی سەلام. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

وتەبێژی یەكێتی ئاشكرای دەكات، نزار ئامێدی تاكە كاندیدی فەرمیی حیزبەكەیانە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق.

چیرۆکی سەرەکی: كاتژمێر 3:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوایین وادەی یاساییە بۆ پێشکەشکردنی مامەڵەکان بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار كە پشكی كوردە، یەکێتی بە فەرمی کاندیدی خۆی بۆ ئەو پۆستە دیاریکرد، پارتیش کاندیدی دەبێت.

لێدوانی فەرمی: كاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند، نزار ئامێدی تاكە كاندیدی فەرمیی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق.

باکگراوند: نزار محەممەد سەعید، لەدایكبووی 1968ـی قەزای ئامێدیە، خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە بەشی ئەندازیاریی میكانیكی لە زانكۆی مووسڵ، خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە.

پێشتر ڕاوێژكاری باڵا بووە لە نووسینگەی سەرۆككۆمار، وەزیری ژینگەی عێراق بووە لە كابینەی سوودانی، ئێستا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتییە لە بەغدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ