سەرۆک بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ ئاشوورییەکان و هەموو پێکهاتەکانی دیکە دووپات دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ ئاشوورییەکان و هەموو پێکهاتەکانی دیکە دووپات دەکاتەوە

دیداری سەرۆک بارزانی و سام دەرمۆ، سەرۆکی دامەزراوەی ئاشوورییەکان لە پێناو دادوەری لە ئەمەریکا

ئاڤا نیوز

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی ئاشوورییەکان لە پێناو دادوەری لە ئەمەریکا کرد، لە دیدارێکدا، پشتیوانیی خۆی بۆ ئاشوورییەکان و هەموو پێکهاتەکانی دیکە دووپاتکردەوە.

چیرۆکی سەرەکی:
ئەمڕۆ دووشەممە 5-1-2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە سام دەرمۆ، سەرۆکی دامەزراوەی ئاشوورییەکان لە پێناو دادوەری لە ئەمەریکا کرد، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی تاوتوێکرا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە دیدارەکە سەرۆک بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ ئاشوورییەکان و هەموو پێکهاتەکانی دیکە دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، لە سەردەمی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی گرنگی بە پاراستنی یەکسانی و دادپەروەریی مافی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی کوردستان دراوە.

سام دەرمۆ، ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە پاڵپشتیکردنی بەردەوامیان بۆ پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان، هەروەها سوپاسی پشتگیری سەرۆک بارزانی کرد لە کردنەوەی مۆنۆمێنتی یادەوەری شەهیدی ئاشووری کە دوێنێ بەردی بناغەی بۆ دانرا، ئەم پڕۆژەیەشی بە دەستکەوتێکی مێژوویی ناوزەد کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ