
چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق
ئاڤا نیوز
عەسائیب بێبەریبوونی خۆی ڕاگەیاند لە بەیاننامەی "ڕەتکردنەوەی دانانی چەک" ی گروپە چەکدارەکان، ئەوەش لەکاتێکدایە فشارە ناوخۆیی و نێو دەوڵەتییەکان بەردەوامن بۆ داماڵینی چەک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق و هەندێک گرووپی چەکداری حەشدی شەعبی ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ دەستبەرداربوون لە چەک.
چیرۆکی سەرەکی: بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بە فەرمی ڕەتیکردەوە پەیوەندی بە بەیاننامەکەی "هەماهەنگی مقاومە"وە هەبێت، کە تێیدا جەخت لە مانەوەی چەک و دەرکردنی هێزە بیانییەکان کرابووەوە.
لێدوانی فەرمی: سەند حەمەدانی، وتەبێژی عەسائیبی ئەهلی حەق لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) نووسیویەتی: "نکوڵی دەکەین لە هەبوونی هەر پەیوەندییەکمان بە ناوەڕۆکی دواین بەیاننامە کە بە ناوی دەستەی (هەماهەنگی مقاوەمە)ی عێراقییەوە دەرچووە."
زانیاری زیاتر: دوێنێ یەکشەممە، بەیاننامەیەک بە ناوی "هەماهەنگی مقاوەمە" (کە گروپەکانی وەک نوجەبا، کەتائیبی حزبوڵا و سەیدولشوهەدا لەخۆدەگرێت) بڵاوکرایەوە و چەکی مقاومەی بە "پیرۆز" ناوبردبوو و ڕەتیکردبووەوە تا کاتی چوونەدەرەوەی ئەمریکییەکان گفتوگۆ لەسەر دانانی چەک بکەن.
باکگراوند: عەسائیبی ئەهلی حەق، گرووپێکی چەکداری حەشدی شەعبییە و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی گرووپەکەیە و لە ساڵی 2020 ەوە بەتۆمەتی "ئەنجامدانی تیرۆر و تووندوتیژی و کارکردن بۆ ئێران" خراوەتە لیستی تیرۆری ئەمریکا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی جوداخوازەکانی یەمەن بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە دۆخی ئاسایی
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
خانووە کۆنەکانی هەولێر بە دۆکیۆمێنت دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
5 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی جوداخوازەکانی یەمەن بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
گرژییەکانی حەلەب بەردەوامن؛ ئاماری کوژراو و برینداران زیاتر دەبێت
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە دۆخی ئاسایی
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان چڕتر دەکاتەوە و دوو کەس گیانیان لە دەست دا




