
بۆری گواستنەوەی گازی ئێران
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی هەناردەکردنی گازی ئێران بۆ عێراق، دوای دوو هەفتە لە بڕانی تەواوەتی، لەم هەفتەیەدا بە شێوەیەکی پلەبەندی دەستپێدەکاتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی عێراق بەهۆی ئەم بڕانەوە ڕووبەڕووی قەیرانی کەمیی کارەبا بووەوە.
وێنە گەورەکە: بڕانی کتوپڕی گازی ئێران بووە هۆی لەدەستدانی 4500 مێگاوات لە تۆڕی نیشتمانی و کەمبوونەوەی بەرچاوی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا، بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور. عێراق ناچار بووە بۆ ڕێگری لە کوژانەوەی گشتی، پەنا بۆ "نەوتی قورس" ببات، کە تێچوویەکی زۆرتر و زیانی ژینگەیی زیاتری هەیە.
زانیاریی زیاتر: ڕێکارەکانی گەڕانەوەی گازەکە بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان بەم شێوەیە دەبێت:-
- لەم هەفتەیەدا بە بڕی 5 ملیۆن مەتر سێجای ڕۆژانە دەستپێدەکات.
- بڕیارە لە ماوەی 10 ڕۆژدا بڕی هەناردەکراو بۆ 20 ملیۆن مەتر سێجا بەرز بکرێتەوە.
- هەرچەندە گازەکە دەگەڕێتەوە، بەڵام هێشتا کەمترە لەو 35 ملیۆن مەتر سێجایەی کە عێراق لە وەرزی زستاندا پێویستیەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو وەک سەرچاوەی سەرەکی هەر پشت بە گازی ئێران دەبەستێت. چاوەڕوان دەکرێت لەو وادەیەدا وێستگە گەڕۆکەکانی گازی شل (LPG) بکەونە کار، کە دەبنە سەرچاوەیەکی جێگرەوە و هەژموونی گازی دەرەکی لەسەر وێستگەکانی بەرهەمهێنان کەم دەکەنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی جوداخوازەکانی یەمەن بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە دۆخی ئاسایی
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
خانووە کۆنەکانی هەولێر بە دۆکیۆمێنت دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
5 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی جوداخوازەکانی یەمەن بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
گرژییەکانی حەلەب بەردەوامن؛ ئاماری کوژراو و برینداران زیاتر دەبێت
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە دۆخی ئاسایی
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان چڕتر دەکاتەوە و دوو کەس گیانیان لە دەست دا





