
دیمەنی ژمارەیەک گەنج لە لیبیا
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری دا فڕۆکەیەکی تایبەت ڕەوانەی وڵاتی لیبیا بکرێت، بە مەبەستی ڕزگارکردن و گەڕاندنەوەی دەیان کۆچبەری کورد کە لەو وڵاتەدا گیریان خواردووە و کەوتوونەتە دەستی گرووپە چەکدارەکان.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی ڕابردووەوە لیبیا بووەتە یەکێک لە سەرەکیترین و مەترسیدارترین ڕێڕەوەکانی کۆچی نایاسایی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەت بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا. زۆربەی ئەو گەنجانەی هەرێمی کوردستان کە ئەم ڕێگایە دەگرنە بەر، لەلایەن مافیاکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە، ڕفاندن و مەترسیی گیانلەدەستدان دەبنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پڕۆسەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرەکان دوای پێشکەشکردنی یاداشتێکی فەرمی دێت لەلایەن د. موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری عێراق بۆ سەرۆکوەزیران، کە تێیدا داوای "دەستێوەردانی خێرا"ی کردووە بۆ پاراستنی گیانی ئەو هاووڵاتییانەی لەو وڵاتەدا بێسەروشوێن بوون یان گیریان خواردووە.
لێدوانی فەرمی: د. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا ڕاگەیاند: "نزیکەی 100 پەنابەر لە لیبیا کەوتوونەتە دەستی گرووپە چەکدارەکان و مافیاکان، یان گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە؛ بۆیە یاداشتێکی فەرمیم داوەتە محەممەد شیاع سوودانی و ئەویش ڕەزامەندیی لەسەر ناردنی فڕۆکەیەکی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەیان دەربڕیوە."
زانیاریی زیاتر: چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا فڕۆکەکە بگاتە لیبیا و گەڕاندنەوەی کۆچبەرەکان دەست پێ بکات. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە چەندین گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوونەوە، کە تێیدا کۆچبەرانی کورد لەناو گرتووخانە نافەرمییەکانی لیبیادا داوای هاوکارییان دەکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی جوداخوازەکانی یەمەن بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە دۆخی ئاسایی
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
خانووە کۆنەکانی هەولێر بە دۆکیۆمێنت دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
5 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی جوداخوازەکانی یەمەن بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
گرژییەکانی حەلەب بەردەوامن؛ ئاماری کوژراو و برینداران زیاتر دەبێت
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە دۆخی ئاسایی
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان چڕتر دەکاتەوە و دوو کەس گیانیان لە دەست دا





