وتەبێژی پارتی: لە دوو ڕۆژی داهاتوو گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەستپێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کانوونی دووەم

لۆگۆی پارتی و یەکێتی
ئاڤا نیوز
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاشکرایکرد، لە دوو ڕۆژی داهاتوو گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستپێدەکەن.
وێنە گەورەکە: ساڵێک و چوار مانگ بەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت، سەرەڕای زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە نێوانیان، تاوەکو ئێستا پارتی و یەکێتی نەگەیشتوون بە ڕێککەوتنی کۆتایی سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکان و پێکهێنانی کابینەی دەیەم.
لێدوانی فەرمی: مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤای گوت، "لە دوو ڕۆژی داهاتوو گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و وادەی پێکهێنانی حکومەت دیاریدەکرێت."
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: پارتی و یەکێتی کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق هەیە، وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەدا، لە ئاکامی گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتی ئەشێت کاندیدێکی هاوبەش بۆ ئەو پۆستە هەبێت.
باکگراوند: پێشتر چەندین گەڕی دانوستان و کۆبوونەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرجەم لایەنەکانی دیکەی کوردستان بەڕێوەچووە، بەتایبەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڵام لەسەر پرسی دابەشکردنی پۆستەکان و تێڕوانینی پارتەکان بۆ شێوازی پێکهێنانی کابینەکە، ناکۆکیی هەبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی جوداخوازەکانی یەمەن بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
گرژییەکانی حەلەب بەردەوامن؛ ئاماری کوژراو و برینداران زیاتر دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە دۆخی ئاسایی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
5 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی جوداخوازەکانی یەمەن بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
گرژییەکانی حەلەب بەردەوامن؛ ئاماری کوژراو و برینداران زیاتر دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە دۆخی ئاسایی





