هەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کردووە
- هەواڵ
- 5 کانوونی دووەم

کێڵگەیەکی نەوتی کوردستان. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی فیدڕاڵ و کۆمپانیاکانی بواری نەوت، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە دەستیپێکردەوە، لەماوەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کراوە.
لێدوانی فەرمی: ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەرێمی کوردستان لە بەرواری 27-9-2025 تاوەکو 31-12-2025 بڕی 19 ملیۆن و 594 هەزار و 871 بەرمیل نەوتی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کردووە، بە تێکڕای 218 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
لەلایەکی دیکە: ڕێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت بۆ سێ مانگە، پێشتر د. حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ، بە ئاڤای ڕاگەیاندبوو، ڕێککەوتنەکە بۆ سێ مانگە و لەسەر ماوەی بودجە دانراوە، لە 31-12-2025، تەواو دەبێت، دواتر بە ڕێککەوتنی هەرسێ لایەنەکە درێژەی پێ دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2025 بریتی بووە لە 62 دۆلار، لەسەر ئەم بنەمایە، کۆی گشتیی داهاتی ئەو نەوتەی لە سێ مانگی کۆتایی دراوە بە کۆمپانیای سۆمۆ دەکاتە بڕی یەک ملیار و 215 ملیۆن دۆلار، ئەمەش بە داهات بۆ گەنجینەی فیدڕاڵیی وەزارەتی دارایی عێراق تۆمارکراوە.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 6 خولەک لەمەوپێش
کەمخەوی مەترسییەکی شاراوەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دادەبەزێت
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
53 خولەک لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
6 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە






