
خۆپیشاندانی چالاکوانی بواری پاراستنی ئاژەڵان بۆ قەدەغەکردنی گۆشتی سەگ
ئاڤا میدیا
دوای چەندین ساڵ گوشار لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵان لە کۆریای باشوور، رۆژی سێشەممە 1-9-2024، پەرلەمانی کۆریای باشوور قەدەغەکردنی فرۆشتن و خواردنی گۆشتی سەگی پەسەند کرد.
رێکخراوەکانی خۆشگوزەرانی ئاژەڵان بڕیارەکە بە ‘سەرکەوتنی مێژوویی دادەنێن دوای چەندین ساڵ لە گوشار بۆ سەر حکومەتی کۆریای باشوور.
ناوەڕۆکی یاساکە: بەگوێرەی ئەو یاسایەی کە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە کۆی 208 دەنگی 'بەڵێ' پەرلەمانتاران و دوو دەنگی بێلایەن دەنگ پەسەندکرا، بەخێوکردنی سەگ قەدەغە نییە، بەڵکو "تەنیا فرۆشتن و خواردنی گۆشتی سەگ قەدەغەیە"، لە بەرامبەردا رێوشوێنی توند لە دژی ئەو کەسانە کە مامەڵە بە گۆشتی سەگ دەکەن دەگیرێتەبەر.
سزا: ئەو کەسەی مامەڵە بە گۆشتی سەگ بکات، بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانی دەکرێت، یان بە بڕی 22.79 هەزار دۆلار سزای پێبژاردنی بۆ دەردەچێت.
بە گوێرەی راپۆرتە میدیاییەکان، یاساکە پاکێجی قەرەبووکردنەوە بۆ یارمەتیدانی بازرگانان لەخۆدەگرێت.
"1600 چێشتخانە گۆشتی سەگ دەفرۆشن"
زیاتر بزانە: سەرەڕای کەمبوونەوەی بەرچاوی بەکارهێنانی گۆشتی سەگ لە کۆریای باشوور، نزیکەی هەزار و 150 کێڵگە بەردەوامن لە بەخێوکردنی سەگ بۆ گۆشت، هەزار و 600 چێشتخانە خواردنی گۆشتی سەگ لە کۆریای باشوور دەفرۆشن، بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی کۆریای باشوور.
رێکخراو و کەمپینەکانی " پاراستنی مافی ئاژەڵان" چەندین داوا لە حکومەت دەکەن سەربڕینی سەگەکان قەدەغە بکرێت.
لە کۆریای باشوور سەگەکان لەکاتی سەربڕین بۆ گۆشتەکانیان کارەبایان لێدەدرێت یان هەڵدەواسرێن. کاسبکاران کە لە مانگی نۆڤەمبەردا هەڕەشەی ئازادکردنی دوو ملیۆن سەگیان لە نزیک نووسینگەی سەرۆکایەتی سیئۆل کردبوو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە قەدەغەکردنی خواردنی گۆشتی سەگ لەو وڵاتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 17 خولەک لەمەوپێش
خانووە کۆنەکانی هەولێر بە دۆکیۆمێنت دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشی گرووپێکی تووندڕەو هەزاران خێزان لە بەرلین بێ کارەبان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
5 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
قوتابیانی بەشەناوخۆیی زانکۆی سلێمانی ڕێگەی سلێمانی – کەرکووک دادەخەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشی گرووپێکی تووندڕەو هەزاران خێزان لە بەرلین بێ کارەبان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل و سووریا لەسەر دروستکردنی میکانیزمێکی هەماهەنگی هاوبەش ڕێککەوتن





