هەواڵ

دەستەی مافی مرۆڤ بەدواداچوون بۆ سیستمی گەرمکەرەوەی چاکسازیی گەورانی هەولێر دەکات

ئیدارەی چاکسازی دڵنیایی ئەوەیان داوە کە تەواوی پێداویستییەکانی وەرزی زستان و گەرمکەرەوە بۆ هۆڵەکانی چاکسازی دابین کراون، بەڕێوەبەرایەتى چاکسازىی گەورانی هەولێر دەڵێت: بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشی سزادراوان، بەڕێوەبەر و ئیدارەی چاکسازی هەموو هەفتەیەک سەردانی مەیدانی بۆ ناو هــۆڵی سزادراوان دەکەن، جەخت لە خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێكردنی مافی سزادراوان دەکەنەوە بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانی چاكسازی.