هەواڵ

لە دەوروبەری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەکرێت

هاوکات لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی، ئەو فەرمانبەرانەی کە ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان هەیە و ناویان لە ئەنجوومەنی وەزیران گەڕاوەتەوە و لەماوەی ڕابردوو کۆدیان پێدرابوو، ڕێککارەکانیان بەرەو تەواوبوون دەچێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بەدابەشکردنی زەوییەکانیان دەکرێت، ئەمە لەکاتێکدایە، گوتەی زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانیy سلێمانی، لە سنووری پارێزگای سلێمانی تائێستا بە دوو قۆناغ نزیکەی 20 هەزار پارچە زەوی بەشێوەی تیروپشک دابەش کراوە.