هاوپەیمانان و هەسەدە مەشق لەسەر سیستەمی بەرگریی "C-RAM" دەکەن

شەیری بکە لە:
هاوپەیمانان و هەسەدە مەشق لەسەر سیستەمی بەرگریی "C-RAM" دەکەن

سەربازێکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕۆژئاوای کوردستان

ئاڤا نیوز

 

لە بنکەی شەددادی لادێکانی باشووری حەسەکە،  هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، مەشقێکی سەربازیی تایبەتیان لەسەر سیستەمی بەرگریی "C-RAM" ئەنجام دا.

 

هۆکارە زانراوەکان: ئامانجی ئەم مەشقانە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی هێزەکانی هەسەدە و بەهێزکردنی تواناکانیانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی ئاسمانی، بەتایبەتی مووشەکی مەودا کورت و گوللە هاوەن. 

 

زانیاریی زیاتر: مەشقەکان تاقیکردنەوەی چەندین سیناریۆی گریمانەیی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی مووشەکی لەخۆگرتبوو، هاوکات لەگەڵ مەشقەکاندا ڕێوشوێنی توندی ئەمنی لە ناوەوە و دەوروبەری بنکەی شەددادی گیرابووە بەر.

 

ئەمەش بزانە: ئەم سیستەمە تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووە و بە واتای سیستەمی بەرپەرچدانەوەی مووشەک، تۆپخانە و هاوەن دێت بۆ پاراستنی بنکە سەربازییەکان لە هەر هێرشێکی کتوپڕی لەناکاو، سیستەمەکە پشت بە ڕاداری ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دەبەستێت کە لە کاتی هاویشتنی مووشەک یان گوللە تۆپەکاندا، دەستبەجێ شوێنەکەیان دەستنیشان دەکات و پێش ئەوەی بگەنە ئامانجەکەیان، ڕێگرییان لێ دەکات و تێکیان دەشکێنێت.

 

باکگراوند: ئەم جووڵە سەربازییانە دوای ئەوە دێن کە لە 29ـی کانوونی یەکەمی ڕابردوو، دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە بنکەی قەسرەک لە باکووری حەسەکە بیسترا، دواتر ڕاگەیەنرا بەهۆی مەشقی هاوبەشی هەسەدە و هاوپەیمانان بووە و تێیدا تۆپخانە و سیستەمی ڕادار و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تاقیکراونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ