ئێران: هێرشکردنە سەر ڤەنزوێلا پێشێلکردنی سەروەریی ئەو وڵاتەیە

شەیری بکە لە:
ئێران: هێرشکردنە سەر ڤەنزوێلا پێشێلکردنی سەروەریی ئەو وڵاتەیە

ئاڵای هەریەک لە ڤەنزوێلا و ئێران

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا سەرکۆنە دەکات و دەڵێت: پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەیە.

 

وێنە گەورەکە: دوای چەند مانگێک لە گرژیی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا، دواجار ئەمڕۆ شەممە ئەمریکا هێرشی بۆ سەر ڤەنزوێلا ئەنجام دا و نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی وڵاتەکە و خێزانەکەی دەستگیرکران

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە: هێرشە سەربازییەکەی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا پێشێلکارییەکی ئاشکرای بنەما سەرەکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێسا بنەڕەتییەکانی یاسای نێودەوڵەتییە، بەتایبەتی ماددەی 2 بڕگەی چوارەمی یاسای قەدەغەکردنی بەکارهێنانی هێز، هەروەها نموونەیەکی تەواوەتی "دەستدرێژیکردنە" کە دەبێت دەستبەجێ و ڕاشکاوانە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو دەوڵەتانی پەیوەندیدار بە سەروەری یاسا و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە ئیدانە بکرێن.

 

- “دەستدرێژی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر دەوڵەتێکی سەربەخۆ کە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە، پێشێلکارییەکی گەورەی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە، کە دەرئەنجامەکانی کاریگەریی لەسەر تەواوی سیستەمی نێودەوڵەتی دەبێت و زیاتر ئەو سیستەمەی کە لەسەر بنەمای میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراوە، بەرەوڕووی وەرینی و لەناوچوون دەبات”.

 


- دەشڵێ: بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئەخلاقی هەموو حکومەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ لێپرسینەوە لە پلاندانەر و ئەنجامدەرانی هێرشەكە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ