سی ئای ئەی بە 50 ملیۆن دۆلار "سیخوڕێکی" لە دڵی حکومەتی مادۆرۆ کڕیوە

شەیری بکە لە:
سی ئای ئەی بە 50 ملیۆن دۆلار "سیخوڕێکی" لە دڵی حکومەتی مادۆرۆ کڕیوە

نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا

ئاڤا نیوز

وردەکاریی نوێ لەبارەی ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ دەردەکەوێت؛ سی ئای ئەی لە ڕێگەی سەرچاوەیەکی باڵای ناوخۆییەوە کە 50 ملیۆن دۆلاری وەک پاداشت وەرگرتووە، شوێنی "چرکە بە چرکە"ی مادۆرۆی بۆ هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا ئاشکرا کردووە.

وێنە گەورەکە: ئەم ئۆپراسیۆنە تەنیا سەرکەوتنێکی سەربازی نەبووە، بەڵکو شکستێکی هەواڵگریی کوشندە بووە بۆ ڕژێمەکەی مادۆرۆ. بوونی "سیخوڕێک" لە ناو جەرگەی دەسەڵاتدا کە زانیاریی وردی لەسەر ژیانی تایبەتی و خێزانیی سەرۆک بە ئەمریکا داوە، دەریدەخات کە واشنتن توانیویەتی دیوارە ئەمنییە هەرە تووندەکانی کاراکاس بپچڕێنێت.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز باسی لەوەکردووە: کارمەندانی سی ئای ئەی لە مانگی ئابی 2025ـەوە بە نهێنی چاودێری هەموو جوڵەیەکی مادۆرۆیان کردووە.

- زانیارییەکان لەلایەن "سەرچاوەیەک لە ناو حکومەتی ڤەنزوێلا" گوازراونەتەوە، کە ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە بەڵام دەستبەجێ پاداشتەکەی وەرگرتووە.

زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە نەک هەر شوێنی مادۆرۆ، بەڵکو شوێنی وردی مانەوەی خێزانەکەشی بۆ تیمەکانی "ڕاوچیانی شەو" ئاشکرا کردووە، ئەمەش وای کردووە دەستگیرکردنەکە بێ هیچ پێکدادانێکی گەورە ئەنجام بدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ