لە ساڵێکدا 18 ملیار دینار بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە هەولێر خەرج کراوە

شەیری بکە لە:
لە ساڵێکدا 18 ملیار دینار بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە هەولێر خەرج کراوە

کانی قرژاڵە

ئاڤا نیوز

 

ساڵی ڕابردوو زیاتر لە حەوت سەد هەزار تۆن زبڵ و خاشاک لە هەولێر کۆکراونەتەوە. هەروەها 18 ملیار دینار بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک خەرج کراوە.

 

لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوبەری خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە ساڵی 2025ـدا 730 هەزار تۆن زبڵ و خاشاک کۆکراوەتەوە کە خەرجیی هەر مانگێکی یەک ملیار و 500 ملیۆن دینارە، واتە لە ماوەی یەک ساڵدا 18 ملیار دینار بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە هەولێر خەرج کراوە. 

 

- ئێستا کار لەسەر دامەزراندنی کارگەیەکی گەورە دەکرێت، بۆئەوەی پاشماوەی لاستیک و شووشە لە یەکتر جیا بکرێنەوە و دووبارە بەکاربهێنرێنەوە بۆ دروستکردنی بابەتی جیاواز.

 

لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، زیاتر لە سەد و 28 هەزار دار لەگەڵ 106 هەزار گوڵی جۆراوجۆر لە شەقام و دورگەی ناوەندەکانی شار چێندراون. لە هەمان کاتدا 67 پرۆژەی جۆراوجۆر لە پارێزگای هەولێر ئەنجامدراون لەگەڵ چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی چەندین شەقامی گشتی و گەڕەکەکانی ناو شار.

 

زانیاریی زیاتر: نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ئاشکرای دەکات، تەنیا لە ساڵی 2025ـدا 29 هەزار پارچە زەوی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەسەر فەرمانبەران دابەش كراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: