
دیمەنی بازاڕی قەڵا لە شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەهۆی چەند شەپۆڵێکی بەفروبارانبارین کە ماوەی 10 ڕۆژە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە، پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر و لەناو شارەکان بۆ نزیک لە سفر دابەزیبوون، لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕەوشی کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە؛ ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەگشتی لەنێوان تەنکە هەوری بەرز و نیمچە هەور دەبێت.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ دووشەممە 5-1-2026، کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ بەشێوەیەکی گشتی پلەکانی گەرما لەنێوان 2-4 پلەی سیلیزی بەراورد بە پلەکانی دوێنێ بەرز دەبێتەوە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەمشێوەیە:
هەولێر: 13پلەی سیلیزی
پیرمام: 12پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 11 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 14 پلەی سیلیزی
لەلایەکی دیکەوە: شێخ دارا، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی داهاتوو لەگەڵ ئەوەی پلەکانی گەرما دوو پلە بەزر دەبنەوە، بەڵام لەشەواندا کەشوهەوا هەر سارد دەبێت، بەستەڵەکی ڕێگاکان دەتوێنەوە، جگە لە ناوچە شاخاوییەکان کە بەستەڵەک و تەمومژ هەر دەمێنێتەوە، هەتا کۆتایی هەفتە ئەگەری بارانبارین لاوازە، لە ڕۆژی هەینی بارانبارین دەست پێدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
خانووە کۆنەکانی هەولێر بە دۆکیۆمێنت دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
قوتابیانی بەشەناوخۆیی زانکۆی سلێمانی ڕێگەی سلێمانی – کەرکووک دادەخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە مەترسییەکانی کەمخەوی دەدرێت
5 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 4 کانوونی دووەم
سەرەتای هەفتەی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
- ژینگە
- 4 کانوونی دووەم
پۆلیسی دارستان بۆ ڕاوچییان: بەفر مەکەنە دەرفەت بۆ ڕاوکردن
- ژینگە
- 3 کانوونی دووەم
سبەی لە سێ قەزای سنووری سۆران پشووی فەرمی دەبێت
- ژینگە
- 3 کانوونی دووەم
لە باکووری کوردستان پلەی گەرما بۆ 40 پلەی ژێر سفر دادەبەزێت






