لە باکووری کوردستان پلەی گەرما بۆ 40 پلەی ژێر سفر دادەبەزێت

شەیری بکە لە:
لە باکووری کوردستان پلەی گەرما بۆ 40 پلەی ژێر سفر دادەبەزێت

دیمەنی باکووری کوردستان

ئاڤا نیوز

 

شەپۆلێکی سەرمای تووند باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و ژیانی هاووڵاتییانی پەک خستووە. شارۆچکەی گۆلێ لە پارێزگای ئەردەخان، بە تۆمارکردنی 39.7- پلەی سەدی، بووەتە ساردترین ناوچەی کوردستان و  تورکیا.

 

بۆچی گرنگە: ئەم شەپۆلی سەرمایە تەنیا دیاردەیەکی سرووشتیی ئاسایی نییە، بەڵکو بووەتە قەیرانێک ژیانی ڕۆژانەی هاونیشتمانییانی شێواندووە. لە ئەردەخان ڕێگاکان بوونەتە سەهۆڵبەندان، لە قەرس خەڵک پێخەفی بە ئۆتۆمبێلەکانیاندا داوە و لە ئاگری ڕووباری موراد بەستوویەتی.

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا، پلەکانی گەرما لە سێ ناوچەی باکووری کوردستان بۆ نزمترین ئاست دابەزیوون.

 

-پلەکانی گەرما لە شارۆچکەی گۆلێ لە پارێزگای ئەردەخان بۆ 7- پلەی ژێر سفر، لە شارۆچکەی تۆنوسێ لە سێواس بۆ 33.8- پلەی ژێر سفر و لە گوندی یاوز لە قەزای گۆلێ بۆ 2- پلەی ژێر سفر دابەزیووە. 

 

لە ئەردەخان ڕێگاکان بوونەتە سەهۆڵبەندان. جام و پەنجەرەی ماڵان و ئۆتۆمبێلەکان بەستوویانە. ڕووبار و گۆمەکان بە تەواوی بەستوویانە.

 

-لە ئەرزەڕۆم پلەی گەرما بۆ 23- پلەی ژێر سفر دابەزیووە. چلوورە لە بنمیچەکانەوە شۆڕبوونەتەوە.

 

لە قەرس پلەی گەرما بۆ 28- پلەی ژێر سفر دابەزیووە. لە شارۆچکەی قامووشان هاووڵاتییان پێخەفیان بە ئۆتۆمبێلەکانیاندا داوە. هەندێک دووکاندار بە گەرمکەرەوە بەستووی سەر شووشەکان دەتوێننەوە.

 

ئەمەش بزانە: لە ئاگری ڕووباری موراد بە تەواوی بەستوویەتی. خەڵک ئۆتۆمبێلەکانیان بە پێخەف و چادر داپۆشیوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ