دەستەی مافی مرۆڤ بەدواداچوون بۆ سیستمی گەرمکەرەوەی چاکسازیی گەورانی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش

چاکسازیی گەورانی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤ لەبارەی خزمەتگوزارییەکانی ناو چاکسازیی گەورانی هەولێر دڵنیایی دەدات و دەڵێت: سیستمی گەرمکەرەوە و ئاوی گەرم لە هۆڵەکانی ئەو چاکسازییە هیچ کێشەی نییە.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوودا سزادراوێکی چاکسازیی گەورانی هەولێر لە ڕێگای بریکارەکەی ڕایگەیاندبوو لە هۆڵەکانی چاکسازی کێشە لە سیستمی گەرمکەرەوە و ئاوی گەرم هەیە و سزادراون درەنگ خۆیان دەخۆشن؛ دەستەی مافی مرۆڤ بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 4-1-2026 تیمێکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەری گشتیی یاسایی و پاراستنی مافی مرۆڤ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێریان کرد.
لێدوانی فەرمی: تاڤگە عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەپێی یاسای ژمارە چواری ساڵی 2010، تیمی دەستەی مافی مرۆڤ بەشێوەیەکی بەردەوام لە حاڵەتی ئاسایی و نائاساییدا بەدواداچوون بۆ تەواوی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان و بنکەکانی گرتن و گواستنەوە دەکات و چاودێرە لەسەر پێشکەشکردنی پێداویستی و خزمەتگوزارییەکان بۆ سزادراوان.
- تاڤگە عومەر دەشڵێت: سەردانی هۆڵەکانی چاکسازیمان کرد و بەدواداچوونمان بۆ ئەم بابەتە کرد، دەرکەوت ئاوی گەرم و گەرمکەرەوەی هۆڵەکانیان کێشەی نییە.
ئەمەش بزانە: نزیکەی دوو هەزار سزادراو لە چاکسازىی گەورانی هەولێر لەوێ ماوەی سزاکانیان بەسەردەبەن.
لەلایەکی دیکە: ئیدارەی چاکسازی دڵنیایی ئەوەیان داوە کە تەواوی پێداویستییەکانی وەرزی زستان و گەرمکەرەوە بۆ هۆڵەکانی چاکسازی دابین کراون، بەڕێوەبەرایەتى چاکسازىی گەورانی هەولێر دەڵێت: بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشی سزادراوان، بەڕێوەبەر و ئیدارەی چاکسازی هەموو هەفتەیەک سەردانی مەیدانی بۆ ناو هــۆڵی سزادراوان دەکەن، جەخت لە خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێكردنی مافی سزادراوان دەکەنەوە بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانی چاكسازی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: سەرۆککۆمار مافی یەکێتییە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
دەست بە هەناردەکردنەوەی گازی ئێران بۆ عێراق دەکرێتەوە
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
عەسائیب نکووڵیی لەوە دەکات بەیاننامەیان بۆ چەک دانان هەبووبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
23 خولەک لەمەوپێش

زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
38 خولەک لەمەوپێش

ڕۆژانە 10 خولەک وەرزشکردن ڕێگە لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەگرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆران ساڵح گۆرانییەکی سۆزداریی نوێ بڵاودەکاتەوە
4 کانوونی دووەم

ئارەش عوسمان بە "لێیان پرسیم" ساڵی نوێ دەستپێدەکات
4 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: سەرۆککۆمار مافی یەکێتییە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
دەست بە هەناردەکردنەوەی گازی ئێران بۆ عێراق دەکرێتەوە
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
عەسائیب نکووڵیی لەوە دەکات بەیاننامەیان بۆ چەک دانان هەبووبێت
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
یاسای لێبووردنی گشتی لە عێراق؛ 40 هەزار سزادراو ئازادکراون






