دیمەنی بارانبارین لە پایتەختی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەپێی پێشبینییەکان، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەگرێتەوە. ئەگەری دروستبوونی لافاویشی لە هەندێک ناوچە دەبێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو پلەی گەرما یەک تا دوو پلەی سیلیزی بەرزبوونەوە، تاوەکو کۆتایی هەفتە هەور دروست دەبێت، بەڵام ئەگەری بارانبارین لاوازە.
- لە ڕۆژی هەینی کاریگەریی شەپۆلی دەریای سپیی ناوەڕاست دەگاتە ناوچەکە و سەرەتای هەفتە بارانبارین بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، ئەگەرێکی لاوازیش هەیە کە لە هەندێک ناوچە لافاو دروست ببێت.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی شێخ دارا لە پارێزگای سلێمانی، قەزای چوارتا زۆرترین ڕێژەی بارانی لێ باریوە کە 708 ملیم بووە، بەڵام پار ساڵ 340 ملیم بارانی لێ باری بوو، دواتر بەرزنجە دێت کە 638 ملیم بووە، بەڵام پار ساڵ 280 ملیم بارانی لێ باریوە. دوای ئەویش قەرەداخ دێت کە ئەمساڵ 672 ملیم بووە و ساڵی ڕابردوو 300 ملیم بارانی لێ باریوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بووە:
هەولێر: بەرزترین 12 پلە و نزمترین 3 پلە.
سلێمانی: بەرزترین 10 پلە و نزمترین 2 پلە ژێر سفر.
کەرکووک: بەرزترین 11 پلە و نزمترین 1 پلە.
دهۆک: بەرزترین 4 پلە و نزمترین 5 پلەی ژێر سفر.
هەڵەبجە: بەرزترین 5 پلە و نزمترین 2 پلە.
ئیدارەی زاخۆ: بەرزترین 8 پلە و نزمترین 4 پلە.
ئیدارەی ڕاپەڕین: بەرزترین 8 پلە و نزمترین 1 پلەی ژێر سفر.
ئیدارەی سۆران: بەرزترین 4 پلە و نزمترین 7 پلەی ژێر سفر.
گەرمیان: بەرزترین 12 پلە و نزمترین 2 پلە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: سەرۆککۆمار مافی یەکێتییە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
دەست بە هەناردەکردنەوەی گازی ئێران بۆ عێراق دەکرێتەوە
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
عەسائیب نکووڵیی لەوە دەکات بەیاننامەیان بۆ چەک دانان هەبووبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
25 خولەک لەمەوپێش

زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
40 خولەک لەمەوپێش

ڕۆژانە 10 خولەک وەرزشکردن ڕێگە لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەگرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆران ساڵح گۆرانییەکی سۆزداریی نوێ بڵاودەکاتەوە
4 کانوونی دووەم

ئارەش عوسمان بە "لێیان پرسیم" ساڵی نوێ دەستپێدەکات
4 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
- ژینگە
- 4 کانوونی دووەم
پۆلیسی دارستان بۆ ڕاوچییان: بەفر مەکەنە دەرفەت بۆ ڕاوکردن
- ژینگە
- 3 کانوونی دووەم
سبەی لە سێ قەزای سنووری سۆران پشووی فەرمی دەبێت
- ژینگە
- 3 کانوونی دووەم
لە باکووری کوردستان پلەی گەرما بۆ 40 پلەی ژێر سفر دادەبەزێت
- ژینگە
- 3 کانوونی دووەم
پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە
- ژینگە
- 3 کانوونی دووەم
لە پارێزگای هەولێر پێنج ئەوەندەی ساڵی پار باران باریوە






