
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کەشناسیی ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بەرزترین پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبێتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە 3-1-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێ جار لە ناوچە شاخاویەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، خێرایی با پێنج بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا دەبێت.
لەلایەکی دیکە: وەک ئەوەی شێخ دارا شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا پێشبینی کردبوو، دوێنێ هەینی 2-1-2025 کاریگەری ئەو شەپۆلە بەفر و باران بارینەی هەرێمی کوردستان گرتبووەوە، کۆتایی هاتووە.
بەراورد بە دوێنێ، پلەکانی گەرما بەرزترین پلە کەمێک بەرز دەبێتەوە بەڵام نزمترین پلە نزم دوو بۆ چوار پلە نزم دەبێتەوە، مەوداى بینین لەنێوان هەشت بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێ جار لە ناوچە شاخاویەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت. لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە بە شێوەیەکی کاتی، خێرایی با و پلەکانی گەرما و مەودای بینین بە نزیکەیی هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە:
هەولێر: 10 پلە
سلێمانی: 7 پلە
دهۆک: 8 پلە
زاخۆ: 8 پلە
کەرکوک: 11 پلە
هەڵەبجە: 11 پلە
کەلار: 17 پلە
بڕی باران بارینی ئەمساڵ تا کاتژمێر نۆی بەیانی ئەمڕۆ شەممە بەمجۆرەیە:
هەولێر: 230.6 ملیمەتر
سلێمانی: 399.4 ملیمەتر
دهۆک: 222.9 ملیمەتر
زاخۆ: 273 ملیمەتر
کەرکووک: 189.8 ملیمەتر
هەڵەبجە: 341.2 ملیمەتر
کەلار: 204.8 ملیمەتر
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشیار زێباری: ڕووداوی گەورەتر لەڕێیە؛ ڤەنزوێلا تەنیا سەرەتایە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئێران خۆپیشاندەران داوای نان دەکەن و بەرپرسان باسی سەرکوتکردن دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی یەمەن دوو شارۆچکەی دیکە کۆنتڕۆڵ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا: تەنیا یەک سەرۆکمان هەیە و نابینە پاشکۆی ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەمریکا نیکۆلاس مادۆرۆی لە ژووری نووستنەکەیدا دەستگیرکرد
13 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ جۆر قوماشی نوێی ژینگەدۆست جیهان دەگۆڕن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

یونامی بە فەرمی ماڵئاوایی لە عێراق دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و بەفر بەنداوەکانی کوردستان پڕ دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

مادۆرۆ لە شۆفێری پاسەوە بۆ دەستگیرکردن لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی لە سێ قەزای سنووری سۆران پشووی فەرمی دەبێت
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە باکووری کوردستان پلەی گەرما بۆ 40 پلەی ژێر سفر دادەبەزێت
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پارێزگای هەولێر پێنج ئەوەندەی ساڵی پار باران باریوە






