حکومەتی یەمەن دوو شارۆچکەی دیکە کۆنتڕۆڵ دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
حکومەتی یەمەن دوو شارۆچکەی دیکە کۆنتڕۆڵ دەکاتەوە

کشانەوەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی ڕاگوزەریی باشوور لە یەمەن

ئاڤا نیوز

 

هێزەکانی "قەڵغانی نیشتمان"ی سەر بە حکومەتی یەمەن کە سعوودیە پاڵپشتیی دەکات ڕایگەیاند، بەرەو پارێزگای مەهرە پێشڕەوی دەکەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەستی بەسەردا بگرن، هاوکات ئەنجوومەنی ڕاگوزەریی باشوور کە ئیمارات پشتگیریی دەکات ڕایگەیاندووە، پێشوازی لە بانگەوازی سعوودیە دەکەن بۆ گفتوگۆی پەیوەست بە باشووری یەمەنەوە.

 

وێنە گەورەکە: ناکۆکی نێوان سعودیە و ئیمارات لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەمەن درێژەی هەیە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو سعودییە دوو کەشتیی ئیماراتی لە بەندەری موکلای ڕۆژهەڵاتی یەمەن بۆردوومانکرد، بەهۆکاری ئەوەی ئیمارات چەک بۆ گرووپە سەربەخۆخوازەکانی ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشووری یەمەن گواستووەتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: سالم خەنبەشی، پارێزگاری حەزرەمەوت، ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی قەڵغانی نیشتیمان، شارۆچکەکانی سیئون و شەبام لە پارێزگای حەزرەمەوت کۆنترۆڵکردەوە، هەروەها داوای لە هێزەکانی ڕاگوزەری کرد لە موکەلای پایتەختی پارێزگاکە بکشێنەوە، دوای ئەوە بەشێک لە هێزەکانی ڕاگوزەریی مەکەلایان بەرەو شاری عەدەن بەجێهێشت.

 

-مافی دەرچوونی سەلامەت و دەستبەجێ بۆ چەکدارانی ئەنجوومەنی ڕاگوزەریی لە موکەلا و مەهرە لە ڕێگەی حەزرەمەوتەوە و بەرەو عەدەن دەدەین.

 

لەلایەکی دیکە: عەیدەرووس زوبەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕاگوزەریی باشوور لە یەمەن دەستپێکردنی قۆناغی ڕاگوزەریی بۆ ماوەی دوو ساڵەی ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوە کرد، دواتر ڕیفراندۆمێک بۆ سەربەخۆیی باشوور ئەنجام دەدرێت.

 

زانیاریی زیاتر: لە ڕووی سیاسییەوە، سعوودیە، ڕۆژی شەممە پێشوازیی لە داواکاریی ڕەشاد عەلێمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سەرۆکایەتیی یەمەن کرد بۆ میوانداریکردنی کۆنفرانسێک لە ڕیاز، بە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی باشووری یەمەن و کۆکردنەوەی هەموو پێکهاتەکانی باشووری وڵاتەکە.

 

ئەمەش بزانە: هەر لە چوارچێوەی پێشهاتەکانی یەمەن، وەزارەتی بەرگریی ئیمارات، تەواوبوونی گەڕانەوەی سەرجەم هێزە چەکدارەکانی لە یەمەن ڕاگەیاند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ