دوای مادۆرۆ سەرەی کێیە؟ تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌رۆكی چه‌ند وڵاتێک ده‌كات

شەیری بکە لە:
دوای مادۆرۆ سەرەی کێیە؟ تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌رۆكی چه‌ند وڵاتێک ده‌كات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: "هاوشێوەکانی نیکۆلاس مادورۆ دەبێت بزانن چارەنووسیان هاوشێوەی سەرۆکی ڤەنزوێلا دەبێت".

 

وێنە گەورەکە: دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ. ئێستا چاوەکان لەسەر ئەوەن دوای ڤەنزوێلا سەرەی چ وڵاتێکە؟؛ دوای هێرشەکە دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا ڕوون و ڕەوان وتی: سەرۆکی کۆڵۆمبیا کۆکایین دروست دەکات و کارگەی هەیە، دەبێت ئاگاداری خۆی بێت و خۆی بپارێزێت.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی میدیا جیهانییەکان و شارەزایان، هەنگاوی داهاتووی ئەمریکا جووڵاندنی هێز دەبێت بەرامبەر کۆڵۆمبیا یان ئێران.

 

سەبارەت بە کۆڵۆمبیا ئەو وڵاتە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ ئابووریی ئەمریکا، چونکە ئەو دوو وڵاتە ڕێککەوتنی بازرگانی ئازادیان هەیە، کۆڵۆمبیا پێگەیەکی گرنگە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمە پیشەسازی و کشتوکاڵییەکانی ئەمریکا. لە ڕووی ئەمنیشەوە زۆر گرنگە چونکە ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت ناردنی ماددە هۆشبەرەکان لە کۆڵۆمبیاوە بنبڕ بکات و لێشاوی کۆچبەرانیش ڕابگرێت. هاوکات ترەمپ دەیەوێت حکومەتێک لە کۆڵۆمبیا دروست بکات ببێتە هاوپەیمانێکی سەرەکیی ئەمریکا و لە ئەمریکای باشوور وڵاتانی دژی خۆی کەم بکاتەوە.


لەلایەکی دیکە: هەرچی ئێرانە، میدیا جیهانییەکان و شارەزایانی بوارەکە دەڵێن، هەنگاوی دواتری ئەمریکا لەوانەیە دژی ئەو وڵاتە بێت، چونکە ‌هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا بۆ ئەوە بووە بتوانن دەستبگرن بەسەر نەوتی ئەو وڵاتە، کە یەکێکە لە دەوڵەمەنترین وڵاتانی جیهان بە نەوت و زۆرترین یەدەگی هەیە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر ئەمریکا بتوانێت نەوتی ڤەنزوێلا کۆنترۆڵ بکات، هەر کاتێک هێرش بکاتە سەر ئێران کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی ئەو وڵاتە کاریگەری لەسەر بازاڕی جیهان نابێت و، بەهۆی بەرزبوونەوەی نەوتەوە ئەمریکا زیانی بەرناکەوێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: