هەڵە تێگەیشتن بوو؛ ئەو قەسابخانەیەی "کۆشتی ڕێوی فرۆشتبوو" کرایەوە
- کوردستان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ئەو قەسابخانەیەی شاری هەولێر کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە تۆمەتی فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتەوە داخرا، ئەمڕۆ کرایەوە.
وێنە گەورەکە: ڕێککەوتی 31ـی 12ـی 2025 لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، شوێنێکیان بە داخستن سزا دا ناوی گۆشتفرۆشی باوکی حیکمەت بەتۆمەتی ئەوەی بە نهێنی و بەدەر لە یاسا، ئاژەڵی (ڕێوی کێوی) سەربڕیوە و گۆشتەکەی فرۆشتووە بە هاوڵاتییان.
هۆکارە زانراوەکان: دوای بەدواداچوون دەرکەوت داخستنەکە بەهۆی "هەڵە تێگەیشتنێکەوە" بووە و ئەو ڕێوییەی کەوڵ کراوە، ئاژەڵێکی مرداربووەوە بووە و تەنها بۆ بەکارهێنانی پێستەکەی براوەتە ئەوێ، نەک بۆ فرۆشتنی گۆشتەکەی.
بەدواداچوونی ئاڤا: بەپێی زانیارییەکانی نەجات هەرکی پەیامنێری ئاڤا، هاووڵاتییەک بە ناوی 'بورهان' چووەتە بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و دانیناوە بەوەی کە هۆکاری کێشەکە ئەو بووە.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: بورهان لە ڕێگای ئەلقۆش بۆ هەولێر ڕێوییەکی مردووی دۆزیوەتەوە کە ئۆتۆمبێل لێی دابوو، هەڵیگرتووەتەوە و بردوویەتی بۆ قەسابخانەکە تەنها بە مەبەستی ئەوەی بۆی کەوڵ بکەن تا سوود لە پێستەکەی وەربگرێت.
کێشەکە لەوێوە دروست بووە کە قەسابەکە بەلایەوە سەیر بووە ڕێوی کەوڵ بکات، بۆیە دیمەنەکەی ڤیدیۆ کردووە و بڵاوی کردۆتەوە. لیژنەکانی قایمقامیەتیش دوای بینینی ڤیدیۆکە، بە گومانی فرۆشتنی گۆشتەکە بە هاووڵاتیان، دەستبەجێ شوێنەکەیان داخستووە.
دوای ئەوەی خاوەنی ڕێوییەکە لە ئاڤا هەواڵی داخستنی قەسابخانەکەی بیستووە، خۆی بە تاوانبار زانیوە بەرامبەر ئەو زیانەی بە قەسابەکە گەیشتووە، بۆیە سەردانی کردوون و ڕاستیی مەسەلەکەی بۆ ڕوونکردوونەتەوە، بەمەش قەسابخانەکە بێتاوان دەرچوو و کرایەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: سەرۆککۆمار مافی یەکێتییە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
دەست بە هەناردەکردنەوەی گازی ئێران بۆ عێراق دەکرێتەوە
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
عەسائیب نکووڵیی لەوە دەکات بەیاننامەیان بۆ چەک دانان هەبووبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
25 خولەک لەمەوپێش

زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
40 خولەک لەمەوپێش

ڕۆژانە 10 خولەک وەرزشکردن ڕێگە لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەگرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆران ساڵح گۆرانییەکی سۆزداریی نوێ بڵاودەکاتەوە
4 کانوونی دووەم

ئارەش عوسمان بە "لێیان پرسیم" ساڵی نوێ دەستپێدەکات
4 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: سەرۆککۆمار مافی یەکێتییە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
فیزانت؛ تاقە دوورگەی جیهان کە ساڵانە دوو جار وڵاتنامەکەی دەگۆڕێت
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
زانایان پێستێکی ئەلیکترۆنییان داهێنا کە هەست بە "ئازار" دەکات
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
دەست بە هەناردەکردنەوەی گازی ئێران بۆ عێراق دەکرێتەوە
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
عەسائیب نکووڵیی لەوە دەکات بەیاننامەیان بۆ چەک دانان هەبووبێت
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
یاسای لێبووردنی گشتی لە عێراق؛ 40 هەزار سزادراو ئازادکراون





