دەست بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی شەش مووچەی ئیکرامییەی خانەنشینیانی پێشمەرگە دەکرێت
- بزنس
- 3 کانوونی دووەم

کێشەی مووچەی نزیکەی 30 هەزار خانەنشینی پێشمەرگە چارەسەر دەکرێت
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە ساڵێک لە چاوەڕوانی، کێشەی مووچەی نزیکەی 30 هەزار خانەنشینی پێشمەرگە چارەسەر دەکرێت؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکارەکانی بەستنی مووچە و خەرجکردنی "شەش مووچەی ئیکرامییە"ی دەستپێکردووە.
وێنە گەورەکە: لە کۆتایی ساڵی 2024ـەوە، بەهۆی کەڵەکەبوونی دۆسیەکان و وردبینی لە یەکەکانی 70 و 80، هەزاران پێشمەرگە دوای خانەنشینبوونیان بێ مووچە مابوونەوە. ئێستا حکومەت بڕیاری داوە تا کۆتایی ئەمساڵ (2026) سەرجەم دۆسیەکان تەواو بکات و هیچ فایلێک بۆ ساڵی داهاتوو نەمێنێتەوە.
بۆچی گرنگە: ئەم هەنگاوە تەنیا پێدانی مووچە نییە، بەڵکو کۆتاییهێنانە بە دڵەڕاوکێی 30 هەزار خێزان. جگە لە بەستنی مووچەی مانگانە، خەرجکردنی شەش مووچەی ئیکرامییە بە یەکجاری و لە داهاتی ناوخۆ، جوڵەیەکی دارایی باش دەخاتە بازاڕەوە و پاداشتێکی مەعنەوییە بۆ خزمەتی ساڵانی پێشمەرگایەتییان.
چیرۆکی سەرەکی: دۆسیەی خانەنشینان بەم شێوەیەیە: نزیکەی 5 هەزار خانەنشین کارەکانیان تەواو بووە؛ زۆربەیان مووچەیان بۆ بەستراوە و ئەوانی تریش لەم مانگە و مانگی داهاتوو وەریدەگرن (بە قەرەبووی مانگەکانی پێشووەوە). هاوکات 23 بۆ 25 هەزار دۆسیە ماون کە قۆناغ بە قۆناغ وردبینییان بۆ دەکرێت.
- 2 هەزار پلەدار کە فەرمانی خانەنشینییان هەیە، ئەمساڵ فەرمانی هەرێمییان بۆ دەردەچێت و مامەڵەکانیان دەستپێدەکات.
لێدوانی فەرمی: لیوا عوسمان ڕیشە، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤای ڕاگەیاند: "هۆکاری دواکەوتنەکە وردبینی بوو لە فایلی یەکەکانی حەفتا و هەشتا (دەڤەری یەک و دوو). هەر فایلێک کەموکوڕی هەبێت دەگەڕێتەوە بۆ یەکەکەی، بەڵام دڵنیایی دەدەین کە ئەمساڵ سەرجەم دۆسیەکان تەواو دەکرێن."
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، دەستمان بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی شەش مووچەکە کردووە، بڕی 60 ملیار دینارمان پێویستە، بەڵام تا ئێستا قەرار نەدراوە ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت یان دەکەوێتە مانگی داهاتوو.
زانیاریی زیاتر: ئەو خانەنشینانەی 14 بۆ 15 مانگە مووچەیان بۆ نەبەستراوە، لە کاتی تەواوبوونی مامەڵەکانیان، سەرجەم ئەو مانگانەیان بە "پاشکەوت" بۆ هەژمار دەکرێت و پێیان دەدرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێک کێڵگە نەوتییەکانی ڤەنزوێلا دادەخرێن
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەتای هەفتەی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: هەل درا بە مادورۆ بەڵام لە دەستی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆران ساڵح گۆرانییەکی سۆزداریی نوێ بڵاودەکاتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارەش عوسمان بە "لێیان پرسیم" ساڵی نوێ دەستپێدەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

سی ئای ئەی بە 50 ملیۆن دۆلار "سیخوڕێکی" لە دڵی حکومەتی مادۆرۆ کڕیوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای 30 ساڵ؛ سوورێژە لە ئەمریکا دەبێتەوە بە هەڕەشە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

گوندی کانی هەرمێ هێشتا لەژێر 120 سانتیمەتر بەفردایە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێک کێڵگە نەوتییەکانی ڤەنزوێلا دادەخرێن
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ هەواڵی تایبەت بۆ خانەنشینانی پێشمەرگە، پلەدارەکان، کەمئەندامانی سەنگەر
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای 100 دۆلار گەیشتە سەرووی 146 هەزار
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەفتەیەکدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 100 دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا و کاریگەری لەسەر ئابووری عێراق
- بزنس
- 3 کانوونی دووەم
وەڵامی پرسیاری سەرجەم مووچەخۆران؛ چارەنووسی مووچەی پێنج مانگ






