وەڵامی پرسیاری سەرجەم مووچەخۆران؛ چارەنووسی مووچەی پێنج مانگ

شەیری بکە لە:
وەڵامی پرسیاری سەرجەم مووچەخۆران؛ چارەنووسی مووچەی پێنج مانگ

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق

ئاڤا نیوز

دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێ لە مانگی یەکەوە دەستپێدەکاتەوە. بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا نیوز، مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو بە "هەڵواسراوی" دەمێننەوە و چاوەڕێی تەرخانکردنی بودجەی تایبەت دەکەن.

وێنە گەورەکە: حیساباتی ساڵی 2025 بە تەواوی داخراوە، ئەمەش واتە خەرجییەکانی ساڵی ڕابردوو ناگوازرێنەوە بۆ ساڵی نوێ. لەبەر ئەوە، حکومەتی عێراق و هەرێم بڕیاریان داوە دابەشکردنی مووچە لە "سفر"ەوە دەستپێبکەنەوە و یەکەم مووچەی ساڵی 2026 کە مووچەی مانگی یەکە، لەم مانگەدا دابەش بکرێت.

بۆچی گرنگە: چارەنووسی مووچە فەوتاوەکانی ساڵی ڕابردوو ئێستا بەستراوەتەوە بە یاسای بودجەی 2026. ئەگەر لەوێدا بڕە پارەیەکی تایبەت بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە تەرخان نەکرێت، ئەوا وەک قەرزێکی هەڵواسراو لەسەر حکومەت دەمێنێتەوە. ئەم بابەتە ئێستا یەکێکە لە کارتە سەرەکییەکانی گفتوگۆی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بەغدا.

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ سێ مانگی تر درێژکراوەتەوە؛ تا کۆتایی مانگی سێ، هیچ کێشەیەک لە ناردنی مووچەدا دروست نابێت و کۆتایی هەموو مانگێک پارەکە ڕەوانە دەکرێت."

زانیاریی زیاتر: حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگرە لەسەر ئەوەی نابێت مووچەی هیچ مانگێکی فەرمانبەران بفەوتێت. هەوڵەکان بۆ ئەوەن لە کاتی ئامادەکردنی ڕەشنووسی بودجەی 2026، بڕگەیەک بۆ خەرجکردنی مووچە فەوتاوەکانی کۆتایی ساڵی 2025 زیاد بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ