
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە لە بازاڕەکانی کوردستان و عێراق شڵەژان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو دروست بووە و بەهای دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر بەرزبووەتەوە. بەجۆرێک ئەمڕۆ لە هەولێر 100 دۆلار تا زیاتر لە 145 هەزار و لە بەغداش 146 هەزاری تێپەڕاند.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک 100 دۆلار بەرامبەر 144 هەزار و 850 دینار بوو. ئەمڕۆ لە هەولێر تا زیاتر لە 145 هەزار و لە بەغداش 146 هەزاری تێپەڕاند. پێش سەری ساڵ 100 دۆلار بەرامبەر 141 تا 142 هەزار دینار بوو. ئەمەش واتە لەماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژ هەر 100 دۆلارێک سێ بۆ پێنج هەزار گران بووە.
هۆکارە زانراوەکان: لەبارەی هۆکارەکەی، غازی جەعفەر، ئەنجومەنی بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر بە ئاڤای گوت، ئەم چەند ڕۆژ بەهۆی پشووی سەری ساڵ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو نەبوو، بۆشاییەکی زۆر هەبوو، ئەمە وای کرد هەر کە بۆرسە کرایەوە خەڵکێکی زۆر کتوپڕ ڕوو لە کڕینی دۆلار بکەن، ئەمەش بەهاکەی بەرز کردەوە.
لە سلێمانیش جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە بە ئاڤای گوت: خواستێکی ناسرووشتی بۆ کڕینی دۆلار هەیە، چەند هۆکارێک هەن، یەکێک لەوانە پەیوەندی هەیە بەو لێدوانانەی حکومەتی عێراق دەیدات سەبارەت بە نرخی نەوت و کورتهێنان لە بودجە.
لەلایەکی دیکە: دکتۆر مستەفا مەلا حەسەن، پێشکەشکاری زەنگی بازاڕی ئاڤا دەڵێت چەند هۆکارێک هەیە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار:
یەکەم: سەپاندنی پێناسی گومرگی بە ڕێژەی سەدا 15 لەسەر ئۆتۆمبێل لەلایەن حکومەتی عێراق، ئەمە وادەکات کاریگەری لەسەر نرخی ئەو ئۆتۆمبێلانە هەبێ کە دەهێنرێنە عێراق بێگومان کاریگەریشی لەسەر بەهای دۆلار دەبێت.
دووەم: ترس لە دەستکاریکردنی نرخی فەرمی دینار لەلایەن حکومەتی عێراق. ئەمەش بەو ئامانجەی کورتهێنانەکانی پڕ بکاتەوە، پێشتر ئاڤا ڕایگەیاندبوو حکومەتی عێراق تووشی قەیرانێکی گەورەی دارایی بووە، یەکێک لە فکرەکان ئەوەیە بەهای فەرمی 100 دۆلار لە 132هەزار دینارەوە بەرز بکەنەوە بۆ 150 بۆ 180 هەزار دینار.
سێیەم هۆکار جیاوازییە لە نرخی دۆلاری شین و دۆلاری سپی. ئەو دۆلارەی شینە نرخەکەی گرانترە و ئەوەی سپییە بە هەرزانتر وەردەگیرێت، ئێ ئەمەش ناسەقامگیری دروست دەکات، ئەمە وادەکات بەهای دۆلار بەرز و نزم بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بەزربوونەوە بەردەوامە
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بڕینی گازی ئێران و سەرما قەیرانی کارەبای لە عێراق قووڵتر کردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆران ساڵح گۆرانییەکی سۆزداریی نوێ بڵاودەکاتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارەش عوسمان بە "لێیان پرسیم" ساڵی نوێ دەستپێدەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سی ئای ئەی بە 50 ملیۆن دۆلار "سیخوڕێکی" لە دڵی حکومەتی مادۆرۆ کڕیوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای 30 ساڵ؛ سوورێژە لە ئەمریکا دەبێتەوە بە هەڕەشە
4 کانوونی دووەم

گوندی کانی هەرمێ هێشتا لەژێر 120 سانتیمەتر بەفردایە
4 کانوونی دووەم
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بەزربوونەوە بەردەوامە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ کرانەوەی بازاڕی بۆرسە ئۆنسەیەک زێڕ 92 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەزار و 200 ئەفسەر و پلەداری پێشمەرگە مووچەی خانەنشینیان بۆ دەبەسترێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکاری سوودانی: ناجێگیریی بەهای دۆلار لە بازاڕی ئازاددا کاتییە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم مانگە مووچەی زیاتر لە چوار هەزار پێشمەرگەی خانەنشینكراوی دیكە دەبەسترێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێک کێڵگە نەوتییەکانی ڤەنزوێلا دادەخرێن





